ڕای شەقامی وەرزشی عێراق لەبارەی پۆستە نوێیەکەی هاوار مەلا محەمەد

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەرگرتنی پۆستی راوێژکار لەیانەی قوەجەویە لەلایەن هاوار مەلا محەمەد (کە کورد سپۆرت پێشەنگی میدیا کوردییەکان بوو بۆ گەیاندنی ئەو هەواڵە Click بکە بۆ بینینی) شەقامی وەرزشی عێراق و ئەستێرەکانی تۆپی پێی عێراق کارداناوەی ئەرێنییان هەبوو.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام زۆرینەی رەهای کۆمێنت و نوسینەکانی هاوڵاتیان و وەرزش دۆستانی عێراق ئەوەبوو کە هاوار مەلا محەمەد کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە و بڕیارەکەی یانەی قوەجەویەیان بەیەكێک لەبڕیارە باشەکانی ئەو یانەیە وەسفکرد.
زۆرترین قسەکان لەبارەی خودی هاوارەوە بریتی بوو لەوەی ئەو یاریزانە کەسێکی تێگەیشتوو و بەڕەوشت و خاوەن مێژوو و دەستکەوتی وەرزشییە، هەروەها ئاماژە بەوەکرابوو جیاواز لەیاریزانەکانی تری عێراق هیچ کات هاوار لەدیمانە تەلەفزیۆنییەکان هێرش ناكاتە سەر هاوڕێ و راهێنەر و بەرپرسە وەرزشییەکان.
شکاندنی یەکتری و هێشکردنە سەر کەسایەتی یەکتر دیاردەیەکی ناشرینی ناو وەرزشی عێراقە و زۆربەی یاریزانەکان دەکەونە داوی پرسیاری پێشکەشکارە وەرزشییەکان و ناکۆکی لەنێوان خۆیان و هاوڕێ و راهێنەران و بەرپرسان دروست دەکەن، بەڵام هەمیشە هاوار دووربووە لەو جۆرە کارانە.
کارکردنی هەندێک کەسایەتی کورد لەبواری وەرزش لەبەغداد و بوونی گەندەڵی و هەندێک هەڵەی زەق وایکردبوو بەردەوام لەبری رۆشتنی جوێن و قسەی ناشرین بۆ خودی کەسایەتیەکە خۆی زۆرجار قسەی رەگەزپەرستی دەنوسرا بەرامبەر کورد و پیرۆزییەکانی، بەڵام ئەو جۆرە کەسە رەگەزپەرستانە کەمتر بەرامبەر کەسایەتیەکی وەک هاوار بەکاری دەهێنن.










یهک تێبینی