هەواڵ

ژیلوان لەپێکھاتەی نمونەیی ئەم ھەفتەی خولی کرواتیا شوێنی خۆی کردەوە

سەنگەر زرار-Kurd Sport

ژیلوان حەمەد-ی ناوەڕاستکاری پیشەگەر و نێودەوڵەتی کوردی سوید کە لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیا بۆ یانەی گۆریکا یاری دەکات، لەپێکھاتەی نمونەیی ئەم ھەفتەیەی خولەکەدا شوێنی خۆی کردەوە.

پاش ئەوەی رۆژی ٦ی ئەم مانگە لەیارییەکانی ھەفتەی حەوتەمی قۆناغی یەکەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیا (HNL-a)ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا گۆڵی بردنەوەی ٢-١ یانەی گۆریکا-ی لەیانەی ھایدوک سپلیت کرد و ئاستێکی بەرزی لەیارییەکەدا پێشکەش کرد، ژیلوان حەمەد-ی ناوەڕاستکاری کورد لەگەڵ سێ یاریزانی تری ھاوڕێی لەیانەکەی ناویان چووە نێو پێکھاتەی نموونەیی باشترین ١١ یاریزانی ھەفتەکە.

ئەم پێکھاتە نموونەییە ھەفتانە رۆژنامەی سپۆرتسکی نۆڤۆستی کرواتی دیاری دەکات و لەپێکھاتەی باشترین ھەڵبژاردەی ھەفتەی حەوتەمی خولەکەدا یاریزانانی یانەی گۆریکا-ی کرواتی توانیویانە پشکی شێر بۆخۆیان مسۆگەر بکەن و چوار یاریزانی یانەکە کە بریتین لە (ژیلوان حەمەد و کریستیان لۆڤریچ و کریستیان کاھلینا و ئەلکسەندەر جۆڤیچیچ).

*پێکھاتە نموونەییەکە:
١-کریستیان کاھلینا/ یانەی گۆریکا.
٢-رامۆن میرێز/ یانەی ئۆسجیک.
٣-میسلاڤـ ئۆرسیچ/ یانەی دینامۆ زەگرب.
٤-فرانکۆ ئەندریجاسیڤیچ/ یانەی رییکا.
٥-فران کاراجیچ/ یانەی لۆکۆمۆتیڤا زەگرب.
٦-ژیلوان حەمەد/ یانەی گۆریکا.
٧-کریستیان لۆڤریچ/ یانەی گۆریکا.
٨-دانیال شیفولج/ یانەی رییکا.
٩-مایل شکوریچ/ یانەی ئۆسجیک.
١٠-ئەلکسەندەر جۆڤیچیچ/ یانەی گۆریکا.
١١-ئاریان ئادەمی/ یانەی دینامۆ زەگرب.

شایەنی باسە ژیلوان حەمەد کە تەمەنی ٢٩ ساڵە و لەھێڵی ناوەندی یانەی گۆریکا درێسی ژمارە ٧ دەپۆشێت، لەدوایاری یانەکەیدا بەرامبەر بەیانەی ھایدوک سپلیت توانی یەکەم گۆڵی خۆی لەخولی پلە یەکی یانەکانی کرواتیا-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ تۆماربکات، ئەمەش پاش ئەنجامدانی ٤ یاری و ١٨٩ خولەک یاریکردن یانەی گۆریکا.

*بۆ بینینی گۆڵەکەی ژیلوان حەمەد کلیک لێرە بکە:
https://www.youtube.com/watch?v=Pqbbstxvf٥c

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close