هەواڵ

گۆڵی رامی هەمەوەندی لەجامی قەتەر ببینە

لەیەکەم یاریی خۆیان لەجامی یانەکانی قەتەڕ یانەی سەد بەرامبەر یانەی قەتەڕ یاریی کرد، رامی کوڕی گۆڵچی نێودەوڵەتیی کورد و عێراق (سوهەیل سابڕ هەمەوەندی) گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد.

بەهۆی تازە گەڕانەوە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و وەرگرتنی پشوو چاڤی بەپێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە هاتە ناو یاریگا و رامی کوڕە کوردی لەسەرەتاوە بەشداریی پێکرد.

کوڕانی چاڤی سەرکەوتوو نەبوون لەبردنەوەی یارییەکە و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو شکستیانهێنا، بەڵام دەستکەوتیان لەیارییەکە هاتنە پێشەوەی چەند یاریزانێکی لاو بوو بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتری یارییکردن نموونەی رامی سوهەیل.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close