هەواڵ

کاڤانی تا دوو هەفتەی تر رێگەی پێ نادرێت پەیوەندی بە مانچستەرەوە بکات

ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی سەرەڕای ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مانچستەر یونایتد و گەیشتنی بەئینگلتەرا، بەڵام تا دوو هەفتەی تر ناتوانێ لەگەڵ یانە نوێکەی تەنانەت مەشق و راهێنانیش بکات، ئەویش بەهۆی یاسا خۆ پارێزییەکانی بەریتانیا-وە.

لەسەردەمی کۆرۆنا و بەتایبەت لەئینگلتەرا گرێبەست و هاتن و چوونی یاریزانان جیاوازە، یاریزانانیش هاوشێوەی هاوڵاتیانی ئاسایی کاتێک لەدەرەوەی وڵات و بەدیارییکراوی لەفەڕەنساوە دێنە بەریتانیا دەبێت ماوەی ١٤ رۆژ لەماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین بن.

بەو هۆیەشەوە کاڤانی پێویستە تا ١٤ رۆژ چاوەڕێ بکات تاوەکو بتوانێ بەفەرمی پەیوەندی بەیانە نوێیەکەی بکات و مەشق و راهێنان لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجام بدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close