هەواڵ

بەڤیدیۆ: سوپەر گۆڵی ژیلوان لەجامی یانەکانی کرواتیا

سەنگەر زرار-Kurd Sport

ژیلوان حەمەد-ی ناوەڕاستکاری بەتوانای کورد ئەمڕۆ لەخولی جامی یانەکانی کرواتیادا سوپەر گۆڵی خۆی لەیانەی سیسڤیت کرد و لەگەڵ ھاوڕێکانی یانەکەیان گەیاندە قۆناغێکی تری خولەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-١٠-٢٠٢٠ یارییەکانی قۆناغی دووەم (٣٢) تیپی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی کرواتیا-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجامدران و تیایدا یانەی گۆریکا-ی کرواتی بەبەشداری سەرەکی ژیلوان حەمەد-ی ناوەڕاستکاری کورد لەیاریگای سیسڤیت بووە میوانی سیسڤیت و سەرەنجامیش ٤-٣ بردنەوەی دەستەبەرکرد و خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم (١٦) تیپی خولەکە.

لەسەرەتای نیوەی یەکەمی یارییەکە و لەخولەکی ٣دا ژیلوان حەمەد-ی تەمەن ٢٩ ساڵ لەئەنجامی لێدانێکی راستەوخۆدا گۆڵێکی زۆر جوان و سوپەر گۆڵی لەیانەی سیسڤیت تۆمارکرد و دواتریش ھاوڕێکانی ٣ گۆڵی تریان بۆ یانەی گۆریکا کرد و یانەی سیسڤیت-ی خاوەن یاریگا-ش توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و نیوەی یەکەم ٤-٢ لەبەرژەوەندی یانەکەی ژیلوان کۆتاییھات.

لەنیوەی دووەمیشدا یارییەکە سەرجەم ھەوڵەکانی یانەی گۆریکا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بێسوود بوون و یانەی سیسڤیت-ی توانی گۆڵێکی تر تۆماربکات و ئەنجامەکە بکاتە ٣-٤ و یارییەکەش تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان ھەر بەم ئەنجامە لەبەرژەوەندی یانەی گۆریکا مایەوە و بەمەش توانی بپەڕێتەوە بۆ قۆناغی سێیەمی خولی جامی یانەکانی کرواتیا.

بەمەش ژیلوان حەمەد-ی کوردستاری یانەی گۆریکا پاش ئەنجامدانی ٦ یاری لەخولی جامی یانەکانی کرواتیا، (٤) یاری و ١٦١ خولەک یاری کردنی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و (٢) یاری و ١١٧ خولەک یاری کردنی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١، یەکەم گۆڵی خۆی لەخولەکەدا تۆماربکات.

*بۆ بینینی گۆڵەکانی ئەم یارییە، کلیک لێرە بکە:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close