هەواڵ

یانەی قوەجەویە کەمپەکەی لەمیسڕەوە گواستەوە بۆ سلێمانی

تایبەت بەکورد سپۆرت

یانەی قوەجەویەی عێراقی بەنیازبوو لەوڵاتی میسڕ کەمپێکی مەشق و راهێنان ئەنجامبدات بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایاب، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی هاوار مەلا محەمەد وەک راوێژکاری یانەکە کەمپەکە گوازرایەوە بۆ شاری سلێمانی.

لەلێدوانێکی تایبەت بە کورد سپۆرت هاوار مەلا محەمەد هەواڵەکەی پشتراسکردەوە و ووتی: رۆژی شەممە (١٠\١٠) یانەی قوەجەویە دەگاتە شاری سلێمانی و دەست بەکەمپی مەشق و راهێنانەکەی دەکات، هەروەها هاوار ئەوەشی راگەیاند هەموو ئامادەکاریی و ئاسانکاریی بۆ ئەو کەمپە کۆتایی پێهێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی کورد سپۆرت یانەی قوەجەویە لەکاتی کەمپەکەدا چەند یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریی دەکات و یەکێک لەیارییەکانیان بەرامبەر یانەی نەورۆز دەبێت.

لەچەند رۆژی رابردوودا هاوار مەلا محەمەدی ئەستێرەی تۆپی پێی کورد بەفەرمانی سەرپەرشتیاری یانەی قوەجەویە وەک راوێژکار لەو یانەیە دەستبەکاربوو، هاوار جگە لەوەی یاریزانێکی نێودەوڵەتی بەئەزموون بووە لەیانەی قوەجەویە کاروانی پیشەگەریی دەستپێکردووە و لەوێش کۆتایی بەیاریکردن هێناوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close