هەواڵ

لەم بازاڕی گواستنەوەیە ڤالێنسیا چی بەخۆی کرد

لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو و لەکاتی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ یانەی ڤالێنسیا ژمارەیەک ئەستێرەی تیپەکەی خۆی فرۆشت و هاندەرانی یانەکەی تووشی خەم و شۆک کرد، بەپێی قسەی میدیا و شارەزایان ڤالێنسیا ئەو ئەستێرانەی هەرزان فرۆش کردووە.

نیوەی تیمەکە بەکەمتر لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا، هیچ یاریزانێکی نوێ نەهێنرایە پێکهاتەی یانەکەوە، ئێستاش راهێنەر بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە ئامادەیە خۆی پۆستەکەی جێبهێڵێت، ئیدارەی یانەکەش لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی راهێنەر ئەو کارە نەکات.

خافی گارسیای راهێنەر لە ٥ یاریدا حەوت خاڵی بۆ ڤالێنسیا بەدەستهێناوە و بەپێکهاتەکەی رازی نیە، بۆیە باشترین بژاردە بەدەست ئەوەوە تەنها وازهێنانە، ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوە دەبێتە حەوتەم راهێنەر لەیانەکە بڕوات لە ٥ ساڵی رابردووی خاوەندارێتی یانەکە لەلایەن پیتەر لیم.

لەهاوینی ئەمساڵدا ڤالێنسیا هەریەکە لە فرانسیس کۆکویلین و دانی پارێخۆی فرۆشت بە ڤیاریاڵ، رۆدریگۆ مۆرینیۆ چووە لیدز و فێران تۆرێس٠یش پەیوەندی کرد بەمانچستەر سیتی-ەوە، بەڵام لەبەرامبەر رۆشتنی ئەو یاریزانانە هیچ گرێبەستێکی نوێ ئەنجامنەدرا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close