ڕێنمایی

لەگەڵ زیادبونی ماوەی ڕاهێنان چی سەرچاوەیەک زیاتر دەسوتێ بۆ بەرهەمهێنانی وزە؟بۆچی؟

لەگەڵ زیادبونی ماوەی ڕاهێنان چی سەرچاوەیەک زیاتر دەسوتێ بۆ بەرهەمهێنانی وزە؟بۆچی؟
وەڵام
✔ لەگەڵ زیادبونی ماوەی ڕاهێنان زیاتر چەوری بەشداری بەرهەمهێنانی وزە دەکات.

✔ گۆڕانی pyruvate بە استیل کوا قۆناغی کەمبونەوەی سوتانی کاربۆهیدراتە، بە زیاد بونی کالسیومی ناو خانە و زیادبونی ADP بەراود بە ATP , هەروەها زیادبونی NADH بەراورد بە NAD لە دەرەوەی مایتۆکۆندریا، ئەمانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی کاری ئەنزیمی (pfk) ,
ئەو ئەنزیمەی گلوکزی ٦ فۆسفات دەگۆڕێ بۆ فرکتۆزی ٦ فۆسفات بۆ بۆ ئەوەی سوتانی کاربۆهیدرات بەردەوام بێت،
کە ئەم ئەنزیمە کاری کەم بویەوە واتە کەمبونەوەی شیتەڵبونی گلایکۆجین و زیادبونی سوتانی چەوری دەست پێدەکات لە ڕێگای سوڕی کریپس و زنجیرەی ناردنی الیکترۆنەکان لە ناو مایتۆکوندریا.

NAD: هەڵگر و گوێزەرەوەی هایدرۆجینە.
pkf: ئەنزیمی فۆسفۆ فرکتۆ کیناز

سەیوان سیروان
خوێندکاری ماستەر لە وەرزشدا

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close