هەواڵ
بەناچاری راهێنەر بوە گۆڵچی

هەرسێ گۆڵچی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بۆ یارییەکەی فەڕەنسا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئامادەنەبوون، بۆیە بەناچاری راهێنەری گۆڵچییەکان بوو بە یەدەگ.
لەیاریەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئۆکرانیا ١-٧ بەفەڕەنسادۆڕا، ئەوەی جێی بایەخ بوو هەرسێ گۆڵچی هەڵبژاردەکە بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون ئامادەنەبون.
بەناچاری راهێنەری هەڵبژاردەکە، گۆڵچی چوارەمی یاریپێکردو لەسەر کورسی یەدەگیش راهێنەری گۆڵچیەکان ناوی نوسرابوو، شیڤکۆڤسکی یەماوەی ٤ ساڵە وازی لە یاریکردنهێناوەو بە تەمەنی ٤٥ ساڵیەوە گۆڵچی یەدەگ بوو.
ئەوە کارەکەی بۆ ئۆکرانیا قورستر کردوە ئەوەیە کە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە لە نیشن لیگ بەرامبەر ئەڵمانیا و ئیسپانیایە.