هەواڵ

به‌ختیار به‌رازیلى عه‌بادانى به‌جێهێشت و چاوى له‌یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران به‌ر له‌كۆتایی هاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى، یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان (به‌رازیلى عه‌بادن)ى به‌فه‌رمی به‌جێهێشت.

به‌ر له‌كۆتایی هاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان-ى ئێرانى و ئه‌نجامدانى ته‌نها 5 یارى و 87 خوله‌ك یارى كردن، له‌وه‌رزى 2019-2020ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ)، به‌ختیار ره‌حمانى ته‌مه‌ن 29 ساڵ و ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد له‌پۆستێكیدا كه‌ له‌ستۆرى ئینستاگرام بڵاوى كردۆته‌وه‌، جیابوونه‌وه‌ى خۆى له‌یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان راگه‌یاندووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یاریزانى ناوبراو بۆندى تا هاوینى ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا هه‌یه‌ و به‌پێى زانیارى میدیاكانى وه‌رزشى ئێرانى به‌ختیار مه‌رجى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر یانه‌كه‌ى داناوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆندى ده‌ره‌كى پێشكه‌ش بكرێ ئه‌وا ئه‌وان به‌جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان به‌م داوایه‌ى قایل نه‌بوون، بۆیه‌ به‌ختیار دواجار بڕیارى رۆیشتنى له‌یانه‌كه‌ داوه‌.

یه‌كێك له‌یانه‌كانى ناوخۆى ئێرانیش چاوى بڕیوه‌ته‌ ئه‌زموون و تواناكانى به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كورد و هه‌فته‌ى رابردوو میدیاكانى وه‌رزشى ئێران هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ئالومینیوم ئاراك-ى پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان)ى وه‌رزى 2019-2020 كه‌ بۆ وه‌رزى نوێ 2020-2021 له‌پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران یارى ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌ختیار له‌گفتوگۆدایه‌ تا بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانى.

شایه‌نى باسه‌ به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كورد خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى سه‌رپێلأ زه‌هاو-ى سه‌ر به‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ و له‌ژیانى یاریكردنی پیشه‌گه‌ریدا ساڵانى 2007 تا 2020 بۆ یانه‌كانى (فولاد نوین و فولاد خوزستان ئه‌هواز و تراكتۆرسازى ته‌برێز و ئیستقلال تاران و په‌یكان و فولاد خوزستان ئه‌هواز و زوب ئاهان ئه‌سفه‌هان و سیپاهان ئه‌سفه‌هان و سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان) یارى كردووه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close