دوو پاڵه‌وانی كورد ئه‌م شه‌و یاری ده‌كه‌ن.

دوو پاڵه‌وانی وه‌رزشی ئێم ئێم ئه‌ی كه ئالان عومه‌ر له پاریس و ماكوان ئه‌میرخانی له ئه‌بوزه‌بی له دوو ئیڤێنتی جیاوازدا بریاره ئه‌م شه‌و یاری بكه‌ن.
بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو دا له وڵاتی فه‌ره‌نسا یاری ئێم ئێم ئه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بریاری ئازاد كردنی ئه‌م وه‌رزشه ده‌رچوو كۆمپانیای بێلاتۆری ئه‌مه‌ریكی یه‌كه‌م ئیڤێنت له پاریسی پایته‌ختی ئه وڵاته ئه‌نجام ده‌دات. ئیڤێنته‌كه له كاتژمێر ٦:٣٠ به‌كاتی كوردستان ده‌دست پێده‌كات له به‌رواری ڕۆژی شه‌ممه ١٠/١٠/٢٠٢٠

كوره كورد ئالان عومه‌ر به‌رامبه‌ر رایان سكۆبی به‌ریتانی له كێشی ٧٢ كیلۆگرام له یاریه‌كی ٣ راوندی ٥خولهكی دا روو به‌رو ده‌بێته‌وه.

وه له هه‌مان به‌رواردا له به‌ره‌به‌یانی رۆژی ١شه‌ممه كاتژمێر ٦:٠٠ ماكوان ئه‌میر خانی له ئیڤێنتی فایت ئایسلاندی كۆمپانیای ی‌و ئێف سی یاری ده‌كات كه له شاری ئه‌بوزه‌بی به‌رێوه ده‌چێت.

ماكوان به‌رامبه‌ر یاریزانی به‌توانای به‌رازیلی ئێدسۆن باربۆزا یاری ده‌كات كه یه‌كێكه له یاریزابه ئاست به‌رزه‌كانی ی‌و ئێف سی و به‌رامبه‌ر باشترینه‌كانی وه ك حه‌بیب و تۆنئ و جه‌ستن و كاوبۆی یاری كردوه به سه‌خت ترین یاری ماكوان داده‌نرێت له كۆ مه‌ین ئیڤێنتی ئه‌و شه‌وه‌دا روو به‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه له یاریه‌كی ٣ راوندی ٥ خولهكیدا.
