دالكورد به سێ خولهك سێ خاڵى لهسوپێرتانى یانه‌كانى سویدى به‌ده‌ستهێنا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، یانه‌ى دالكورد-ى كوردان له‌نێو یاریگاى خۆیدا ته‌نها به سێ خولهك سێ خاڵى به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10-10-2020 له‌چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 22ى قۆناغى دووه‌مى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید، یانه‌ى دالكورد له‌نێو یاریگاى خۆیدا (تێرناس) له‌شارى ئۆپسالا له‌میوانداری كردنی یانه‌ى یۆنگشیله سه‌ركه‌وتوو بوو، كاتێك به‌ئه‌نجامى 2-0 لێى برده‌وه و چواره‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ى پێ‌بڕا.

له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون و یارى به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، هه‌ریه‌كه له عیرفان جاساریڤیچ و ئاریان كاباشى له‌خوله‌كه‌كانى 82 و 84دا دوو گۆڵیان له‌ماوه‌ى ته‌نها 3 خوله‌كه‌دا بۆ یانه‌ى دالكورد تۆماركرد و 3 خاڵى گرنگ و چواره‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌یان پێشكه‌شى یانه‌كه‌یان كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌كه‌ى كوردانى سوید گه‌یشته پله‌ى 11ى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید به 22 خاڵ له 22 یاری (4 بردنه‌وه، 10 یه‌كسانبوون، 8 دۆڕاندن) و (28-29 گۆڵ).
