بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گانا به‌رگریكاره ههمهوهندییهكه به‌ره‌و توركیا فڕى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى گانا، به‌رگریكاره كورده ههمهوهندییهكهى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى قه‌ته‌ر به‌ره‌و توركیا فڕى.

ئه‌حمه‌د سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى كوڕه گه‌وره‌ى كاپتن سوهه‌یل سابیر عه‌لى هه‌مه‌وه‌ندى گۆڵپارێزى كوردى كه‌ركوكى و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق و یانه‌ى ته‌ڵه‌به-ى شارى به‌غدا بۆ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ده‌ره‌كى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى گانا له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا، بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى قه‌ته‌ر كرا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌وڵاتى توركیایه.

فێلیكس سانچێز باس-ى ئیسپانى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى قه‌ته‌ر به 25 یاریزانه‌وه گه‌یشته شارى ئه‌نتاڵیا-ى توركیا بۆ ئه‌نجامدانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان و ئه‌نجامدانى یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى گانا له‌ڕۆژى 12-10-2020 و یه‌كێك لهجهنگاوهرهكانى ئه‌م راهێنه‌ره ئه‌حمه‌د سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رییه كه بۆ جارى سێیه‌مه بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێت.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى به‌رگریكارى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه، له‌پێشوودا بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى قه‌ته‌ر-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ و ئۆڵۆمپى قه‌ته‌ر-ى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ یارى كردووه.