هەواڵ

باس و خواسەکانی گواستنەوەی یاریزانان

هەرچەندە لەهەفتەی رابردوو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان داخرا، بەڵام هێشتا چەند نهێنی و باس و خواسێک ماوە بۆ ووتن و لەلایەکی دیکەوە لەئێستاوە دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان لەزستان و هاوینی داهاتوو دەستیپێکردووە.

دەوترێت لەئێستاوە یانەی ئینتەر میلان و راهێنەرەکەی خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هاوینی ٢٠٢١ تا سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان ئەویش بەهۆی ئەوەی گرێبەستی یاریزانە گۆڵکەرەکەی سیتی لەهاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

پێناچێت لەزستانی داهاتوودا مەمفێس دیپای یاریزانی یانەی لیۆن رووبکاتە یانەی بارسێلۆنا، دیپای دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی کەدەکاتە هاوینی داهاتوو لەلیۆن بمێنێتەوە و دواتر بەخۆڕایی بڕوات.

یانەی مانچستەر سیتی هێشتنەوەی ئیریک گارسیای بەباشتر زانیوە لەفرۆشتنی بە بارسێلۆنا بەبڕی ١٨ ملیۆن پاوەند، بەبڕوای سیتی ئەو یاریزانە نرخی زیاترە لەو پارەیەی یانە کەتەلۆنیەکە بۆی داناوە.

رۆناڵد کومانی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەڵێت باشتروابوو لویس سوارێز لەیانەی بارسێلۆنا بمابوایەتەوە و بۆ منی بسەلمانایە کەهەڵەبووم لەبارەی ئەوەوە، بەڵام ئەو خۆی بەدەستەوە دا و چووە ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close