هەواڵ

له‌سوید لوقمان و ئاریان و بڕیار گۆڵكه‌رى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى تیپه‌كانیان بوون

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (لوقمان) چوار گۆڵ و (ئاریان و بڕیار)یش هه‌ریه‌كه‌ى گۆڵێكى تۆماركرد و دوو سه‌ركه‌وتنى گه‌وریان پێشكه‌شى تیپه‌كانیان كرد.

یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021 درێژه‌ى هه‌یه‌ و رۆژى 11-10-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خوله‌كه‌ كه‌ هه‌فته‌ى چواره‌م بوو، هه‌ردوو تیپى یانه‌كانى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا و بۆراس ئایك دوو بردنه‌وه‌ى گه‌وره‌یان ده‌سته‌به‌ركرد و خانه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى خوله‌كه‌شیان بۆخۆیان پاوان كردووه‌.

لوقمان موراد-تیپى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا

تیپى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا له‌هۆڵى وه‌رزشى ستێگا میوانداریی له‌تیپى فوتساڵى یانه‌ى لیبیرتا كرد و سه‌ره‌نجامیش توانى 10-4 براوه‌ى ئه‌م دیداره‌ى هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌ بێت و پێگه‌ى خۆى له‌خانه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ به‌ 12 خاڵ له‌ 4 یارى و 4 بردنه‌وه‌ باشتر بكات.

له‌كۆى 10 گۆڵى تیپه‌كه‌یدا، لوقمان كه‌ كوردى رۆژئاوایه‌، توانى به‌ته‌نها چوار گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانى 7 و 17 و 35 و 39دا تۆماربكات كه‌ گۆڵى 1-2 و 4-3 و 6-4 و 10-4 بوون، به‌تۆماركردنى ئه‌م چوار گۆڵه‌ش بووه‌ خاوه‌نى 5 گۆڵ له‌ 4 یاریدا.

هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ (رۆبن زولفه‌قارى) كوردى رۆژهه‌ڵات و په‌یمان ئالكۆیون كوردى باكوور له‌پاش لوقمان موراد به‌شدارى یارییه‌كه‌ بوون و رۆڵیان له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ بینى.

*ئاریان و بڕیار بوون خاوه‌نى سێ گۆڵ
هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌یارییه‌كى تردا تیپى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس ئایك كه‌ یارییه‌كى له‌خوله‌كه‌دا كه‌متر كردووه‌، به‌به‌شدارى هه‌ردوو یاریزانى كوردى باشوور (ئاریان مسته‌فا و بڕیار فه‌ره‌ج) له‌هۆڵى تۆماس به‌ئه‌نجامى 13-3 له‌تیپى فوتساڵى یانه‌ى سترێنگنێن-ى برده‌وه‌ و گۆڵى 6-2 ئاریان مسته‌فا له‌خوله‌كى 15 و گۆڵى 7-2 بڕیار فه‌ره‌ج له‌خوله‌كى 17دا تۆماریان كرد.

ئاریان مستەفا-تیپى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس ئایك

به‌مه‌ش هه‌ردوو یاریزانه‌ كورده‌كه‌ كه‌ له‌هه‌ر 3 یارى تیپه‌كه‌یاندا به‌شدارییان كردووه‌، وه‌ك یه‌ك بوونه‌ خاوه‌نى 2 گۆڵ له‌ 3 یاریدا و تیپه‌كه‌شیان پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ى گرتووه‌ به‌ 3 یارى و 3 بردنه‌وه‌ و 9 خاڵ.

بڕیار فەرەج-تیپى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس ئایك
هیتر ببینە

وتار

Check Also

Close
Back to top button
Close
Close