هەواڵ

پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی لەهەڵەبجەی شەهید بەڕێوەدەچێت

مستەفا جەبار سەرۆکی یەکێتی ناوەندی موای تای عێراق و ریاز هەمزەی سەرۆکی لیژنەی پیشەگەریی هەمان یەکێتی ئەمڕۆ (دووشەممە) چاویان کەوت بەسەرۆک و ئەندامانی لیژنەی وەرزش و لاوانی پەرلەمانی عێراق و بەڵێنی پاڵپشتی پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتیان لەهەڵەبجەی شەهید لێ وەرگرتن.

لەکۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە عەباس علێوی سەرۆکی لیژنەی وەرزش و لاوان لەپەڕلەمانی عێراق و دیار بەرواری جێگری سەرۆک و ئارەزوو مەحمود ئەندامی لیژنەکە و دکتۆرە جوان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازیان لەوەفدی یەكێتی ناوەندی موای تای عێراق کرد و تەواوی پاڵپشتی و هاوکاریی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە لەشاری هەڵەبجەی شەهید دەربڕی.

بەووتەی یەكێتی موای تای عێراق هەڵبژاردنی هەڵەبجە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە بۆ ئەو هەموو ئازار و مەینەتی و کارەساتە دەگەڕێتەوە کەبەسەر شارەکە هاتووە و ناوی پاڵەوانێتیەکەش بریتی دەبێت لە (پاڵەوانێتی پیشەگەریی هەڵەبجە).

پاڵەوانێتیەکە راستەوخۆ بەسەرپەرشتی یەکێتی موای تای جیهان دەبێت و باشترین و بەهێزترین یاریزانەکانی موای تای بەشداریی تێدادەکەن، ئەمەش دەبێتە یەکەم پاڵەوانێتی لەم جۆرە لەسەرانسەری عێراق.

یەکێتی موای تای عێراق رایدەگەیەنێت ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانێتیەکە لەوێستگەکانی کۆتایی دایە و فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر تاوانی کیمیایی بارانی هەڵەبجە و کاریگەرییەکانی دروستکراوە و لەکاتی پاڵەوانێتیەکە نمایش دەکرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close