له‌فینله‌ندا یاسر و ئارام پله‌ى سێیه‌مى نۆردیك فیتنس ئێكسپۆیان پێ‌بڕا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ریه‌كه له موعین شوكره/ یاسر و ئارام حاجى پوور-ى پاڵه‌وانانى یارى له‌شجوانى كوردى فینله‌ندا له‌پاڵه‌وانێتى (نۆردیك فیتنس ئێكسپۆ/ Nordic Fitness Expo)ى تایبه‌ت به‌وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافیا پله‌ى سێیه‌میان له كلاسیك فیزیك و كلاسیك بۆدى بولدینگ پێ‌بڕا.
رۆژانى 10 و 11-10-2020 بۆ یه‌كه‌مجار له‌شارى تورك‌و-ى فینله‌ندا و له‌هۆڵى سه‌نته‌رى پێشانگاكان پاڵه‌وانێتى كلاسیكى و ساڵانه‌ى (نۆردیك فیتنس ئێكسپۆ)ى تایبه‌ت به‌وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافیا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا پاڵه‌وانێتییه‌كه ته‌نها وه‌رزشكارانى فینله‌ندا له‌ئاستى پیاوان و خانمان به‌شدارییان تێدا كرد و له‌نێویاندا چوار یاریزانى كوردى دانیشتووى فینله‌ندا بوونیان هه‌بوو ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له موعین شوكره ناسراو به (یاسر شوكره) و ئارام حاجى پوور و رابه‌ر ره‌سوڵ ناسراو به (رابه‌ر ره‌نجه) و رامى داود بوون.

*له(كلاسیك فیزیك): موعین شوكره ناسراو به (یاسر شوكره) له (تیمى فیت لیۆنز/ تورك‌و) توانى پله‌ى سێیه‌مى ده‌سته‌به‌ر بكات.

*له (كلاسیك بۆدى بولدینگ/ 173سم 1): ئارام حاجى پوور له (تیمى كاربۆنى/ تورك‌و) توانى پله‌ى سێیه‌مى ده‌سته‌به‌ر بكات.

*له(مێنس فیزیك/ لاوان 18 تا 23 ساڵى): رابه‌ر ره‌سوڵ ناسراو به (رابه‌ر ره‌نجه) پله‌ى چواره‌مى پێ‌بڕا.

*له(مێنس فیزیك/ پێشكه‌وتووان): رامى داود پله‌ى پێنجه‌مى پێ‌بڕا.