كاپتنه كورده‌كه نیازى جیابوونه‌وه و چوونه یانه‌یه‌كى تر‌ى پڕۆ لیگى هه‌یه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى سیپاهان ئه‌سفه‌هانى ئێرانى له‌یانه‌كه‌ى جیاده‌بێته‌وه و بۆ وه‌رزى داهاتوو نیازى یانه‌یه‌كى تر‌ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ)ى هه‌یه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى میدیاكانى وه‌رزشى ئێرانى، مه‌هدى كیانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى یانه‌ى سیپاهان ئه‌سفه‌هانى ئێرانى پاش دوو وه‌رز یارى كردن و ئه‌نجامدانى 56 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا، نیازى جیابوونه‌وه‌ى هه‌یه و تائێستاش ئاماده‌ى مه‌شق و راهێنانه‌كانى یانه‌كه بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ) نه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بۆ وه‌رزێكى تر و تا هاوینى ساڵى 2021 ماوه.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه مه‌هدى كیانى ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌سه‌ر بڕى گرێبه‌سته‌كه‌ى و شایسته داراییه‌كانى ناكۆكى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت و نه‌چنه ژێربارى خواسته‌كانى، ئه‌وا یانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته یانه‌یه‌كى تر‌ى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ى فولاد خوزستان-ى ئه‌هواز كه ئه‌میش یه‌كێكه له‌یانه ركابه‌ره‌كانى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران چاوى بڕیوه‌ته ئه‌زموون و تواناكانى ئه‌م یاریزانه‌ى هێڵى ناوه‌ند-به‌رگرى و ده‌یه‌وێ بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خوله‌كه بیباته ریزه‌كانى.

شایه‌نى باسه مه‌هدى كیانى ناوه‌ڕاستكار، كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و له‌ژیانى یاریكردنی پیشه‌گه‌ریدا ساڵانى 2008 تا 2020 بۆ یانه‌كانى (تراكتۆرسازى ته‌برێز و گۆستارش فولاد ته‌برێز و تراكتۆرسازى ته‌برێز و سیپاهان ئه‌سفه‌هان) یارى كردووه.