گۆڵێكى تر‌ى ناوه‌ڕاستكاره به‌هره‌مه‌نده ههمهوهندییهكه له‌جامى ئۆریدۆ

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره به‌هره‌مه‌نده ههمهوهندییهكه له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یدا له‌جامى ئۆریدۆ-ى وه‌رزى 2010-2021 گۆڵێكى تر‌ى تۆماركرد و بۆ یارى دووه‌مه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات.
هه‌ردوو براى ئه‌حمه‌د و رامى سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى كوڕانى كاپتن سوهه‌یل سابیر عه‌لى هه‌مه‌وه‌ندى گۆڵپارێزى كوردى كه‌ركوكى و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-10-2020 له‌یارى جه‌وله‌ى سێیه‌مى خولى تۆپى پێى جامى ئۆریدۆ-ى تایبه‌ت به‌یانه‌كانى قه‌ته‌ر، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئهلسیلیه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیاندا به‌شداربوون و سه‌ره‌نجامیش 4-4 یه‌كسانبوون و یه‌كه‌م خاڵى خوله‌كه‌یان پێ‌بڕا.

رامى ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 99 لێهاتوویی خۆى سه‌لماند و گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى له‌خوله‌كى 13ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تۆماركرد و به‌مه‌ش بۆ دووه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك له‌م خوله‌دا گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات و رۆژى 6-10-2020 له‌یه‌كه‌م یارى یانه‌كه‌شیدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى قه‌ته‌ر به‌هه‌مان شێوه گۆڵى یه‌كه‌مى كرد و دواتر 2-3 یارییه‌كه‌یان دۆڕاند، ئه‌حمه‌د-ی برا گه‌وره‌شى كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه له‌هێڵى به‌رگرى به‌ژماره درێسى37 هاوبه‌شى له‌یارییه‌كه‌دا كرد.
پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى جامى ئۆریدۆ ئێستا یانه‌ى ئه‌لسه‌د به 1 خاڵ له 2 یارى (1 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) له‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى گروپى یه‌كه‌م دایه و رامى هه‌مه‌وه‌ندى بووه خاوه‌ن دوو گۆڵى جامى ئۆریدۆ-ى وه‌رزى 2020-2021 ئه‌مه‌ش له 2 یارى و 180 خولهك یارى كردن و 2 كارتى زهردیشى پێدراوه.
شایه‌نى باسه رامى له‌پێشوودا هه‌ردوو وه‌رزى 2018-2019 و 2019-2020 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌ر له‌جامى ئۆریدۆ-دا 10 یارى تر‌ى ئه‌نجامداوه و 4 گۆڵیشى هه‌یه و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شیدا نازناوى جامى ئۆریدۆ-ى وه‌رزى 2019-2020ى رابردووى به‌ده‌ستهێناوه.