لاوانى عێراق دوو یاریزانى كوردى یانه‌كانى كریستاڵ پاڵاسى ئینگلیزى و برۆندبى دانیماركى پێویسته

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ دوو یارى ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق دوو یاریزانى لاوى كورد بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌كات.
ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌نووسراوى فه‌رمى داوا له‌یانه‌كانى كریستاڵ پالاس-ى ئینگلیزى و برۆندبى دانیماركى و فالكنبێرگ-ى سویدى و سوانزى سیتى ئینگلیزى ده‌كات كه رێگه به‌هه‌ر یه‌كه له كاردۆ سدیق و مه‌تین ساڵح و نه‌دیم نازم و عه‌لى حه‌مادى یاریزانانى یانه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌شدارى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ده‌ره‌كى بكه‌ن له‌شارى دۆحه‌ى قه‌ته‌ر كه له‌میانه‌ى یارییه‌كه‌شدا رۆژانى 4 و 7-11-2020 دوو یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م داوایه‌ى ده‌سته‌كه پاش ئه‌وه هات كه نووسراوهكانى تایبه‌ت بهسهلماندنى عێراقی بوونى ئه‌م یاریزانانه ته‌واوكراون و پاسپۆرتى عێراقیشیان بۆ ده‌ركراوه.
له‌كۆى ئه‌و چوار یاریزانه‌ى كه بوونه‌ته بژارده‌ى قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق، هه‌ریه‌كه له كاردۆ كامه‌ران سدیق به‌رگریكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى و مه‌تین دیار ساڵح-ى ناوه‌ڕاستكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى كوردن.

شایه‌نى باسه كاردۆ كامه‌ران سدیق كه به (كاردۆ سدیق) ناسراوه، رۆژى 21-9-2002 له‌شارى له‌نده‌ن-ى به‌ریتانیا له‌دایكبووه و بۆ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى و عه‌بدولمه‌تین دیار ساڵح كه به(مه‌تین ساڵح) ده‌ناسرێ رۆژى 22-3-2002 له‌شارى ئیشۆى دانیمارك له‌دایكبووه و باوكى خه‌ڵكى ئاكرێ و دایكى خه‌ڵكى رانیه‌یه و بۆ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى یارى ده‌كات.
