بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوو دا كوردێك بۆ پشتێنی جیهانی كێشی قورس یاری ده‌كات

ئه‌گیت كاباێل پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له وه‌رزشی بۆكسێن ڕووبه‌ره‌ی پاڵه‌وانی جیهان تایسۆن فیوری ده‌بێته‌وه.

بریار وابوو تایسۆن فیوری له مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر دێۆنێی وایلده‌ر بۆ جاری سێهه‌م رووبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی هۆكارێكی نادیار وایڵده‌ر نه‌یتوانی كامپه‌كه‌ی به‌رده‌وام بكات و یاریه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه, له دوای ئه‌مه پلانی فیوری ئه‌وه بوو كه له ئه‌م ساڵدا یاریه‌ك ئه‌نجام بدات بۆ یه بۆب ئاروم سه‌رۆكی رێكخراوی جیهانی بۆ كسێن تۆپ رانك ٣ هه‌ڵبژارده‌ی خستۆته به‌رده‌م تایسۆن فیوری كه( ئۆسكار ریڤاس و ئیفی ئاجاگابا و كوره كرد ئه‌گیت كاباێل )ه وه ئه‌گه‌ر زۆره كه روو به‌روی ئه‌گیت ببێته‌وه به‌هۆی ئاست به‌رزی و ئه‌زموونی ئهگیتهوه و هه‌بوونی ریكۆردی ٠-٢٠ واته له كۆی ٢٠ یاری هیچ شكستێكی نیه.

ئه‌گیت له دایك بووی ساڵی ١٩٩٢ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی كوردستانی باكوره له ساڵی ٢٠١٦ بوه‌ته خاوه‌ن پشتێنی كێشی قورسی ئه‌وروپا تا ساڵی ٢٠١٩ و ٣ جار به‌رگری له پشتێنه‌كه‌ی كردوه.
