بوكاى هێرشبه‌رى كورد نازناوى جامى سوپه‌رى بۆ یانه‌كه‌ى برده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا، به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ نازناوى حهوتهمین خولى جامى سوپه‌رى بۆ یانه‌كه‌ى برده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 هه‌ردوو یانه‌ى تشرین-ى شارى لازقییه (پاڵه‌وانى خولى نایابى یانه‌كانى سوریا) و وه‌حده-ى شارى دیمه‌شق (پاڵهوتنى خولى جامى كۆمارى) له‌یاریگاى حه‌مدانییه له‌شارى حه‌له‌ب یارى سه‌ر جامى سوپه‌رى یانه‌كانى سوریا-یان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجامیش یانه‌ى وه‌حده-ى پورتوقاڵى پۆش بۆ جارى دووه‌م له‌مێژوودا به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك نازناوه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا یه‌كلاكرده‌وه.
هه‌ردوو یانه بۆ جارى دووه‌م بوو له‌مێژووى خۆیاندا له‌جامى سوپه‌رى یانه‌كانى سوریا یارى بكه‌ن و یانه‌ى وه‌حده به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر، رووبه‌ڕووى یانه‌ى تشرین وه‌ستایه‌وه و له‌خوله‌كى 29ى تایمى یه‌كه‌مدا عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات كه به (بوكا) ناسراوه گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌كه‌ى كرد و له‌خوله‌كى 34دا محه‌مه‌د مهرمور گۆڵى 1-1ى یه‌كسانبوونى بۆ یانه‌ى تشرین كرده‌وه و ئه‌م تایمه به‌یه‌كسانبوون كۆتاییهات.

به‌درێژایی یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى وه‌حده باشتر بینران و فشاریان بۆسه‌ر گۆڵى ركابه‌ره‌كه‌یان زیاتربوو، به‌ڵام به‌هۆى توندوتیژییه‌وه له15 خوله‌كى كۆتایی یارییه‌كه‌دا ناوبژیوان دوو یاریزانى له‌یانه‌ى وه‌حده به‌كارتى سوور كرده ده‌ره‌وه و ئه‌م یانه‌یه به 9 یاریزانه‌وه درێژه‌ى بهیارییهكهدا، هه‌رچه‌نده فشارێكى زۆر له‌سه‌ر هێڵى به‌رگرى یانه‌ى وه‌حده دروستبوو، به‌ڵام یوسف محه‌مه‌د-ى به‌رگریكارى پۆڵایینى كورد رۆڵى گه‌ورى بینى لهپوچهڵكردنهوهى هێرش و فشاره‌كان، له‌خوله‌كى 79دا ناوبژیوان فیكه‌ى په‌ناڵتى بۆ یانه‌ى وه‌حده لێدا و عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد توانى دووه‌م گۆڵى خۆى و یانه‌كه‌ى و بردنهوهشى پێ تۆماربكات.
هه‌ر له‌یارییه‌كه‌دا یاریزانانى یانه‌ى تشرین هێرشیان كرده سه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات و به‌مهۆیه‌وه‌ش ناوبژیوان چه‌ند خوله‌كێك یارییه‌كه‌ى وه‌ستاند.

به‌مه‌ش (بوكا) توانى به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ نازناوى جامى سوپه‌رى وه‌رزى 2019-2020ى یانه‌كانى سوریا بۆ یانه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ربكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌وه‌رزى 2019-2020دا نازناوى جامى كۆمارى یانه‌كانى سوریا-شى بۆ یانه‌ى به‌ده‌ستهێنابوو.
شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات ناسراو به (بوكا) هێرشبه‌رى لاوى كورد ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 9ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت و یوسف محه‌مه‌د ناسراو به (ته‌ویل) به‌رگریكارى لاوى كورد ته‌مه‌نى 21 ساڵه و له‌شارى عاموودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 4ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى دواوهوهدا ده‌پۆشێت و هه‌ردوو یاریزان وه‌رزى 2019-2020 نازناوى هه‌ردوو خولى جامى كۆمارى یانه‌كانى سوریا و جامى سوپه‌رى یانه‌كانى سوریا-یان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركردووه.