ڕێنمایی

باشترین دۆخ بۆ پشوو لە کاتی چالاکی جەستەیی

بێگومان زۆربەمان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بە توندیەکی بەرز ، بۆ وەرگرتنی پشو دەستمان لەسەر ئەژنۆمان داناوە و خۆمان نوشتاندوەتەوە بۆ پێشەوە ، بەڵام زۆر جار پێمان وتراوە ئەو ڕێگایە هەڵەیە،
بەڵکو پێویستە دەستەکانمان بۆ سەرەوە ببەین و هەناسەی قوڵ هەڵمژین.

🎯 بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە
نیشانی داوە کە باشترین دۆخ بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی و پشوو دانانی دەستە لەسەر ئەژنۆکان و کەمێک نوشتانەوەی جەستە بۆ پێشەوە، چونکە مەودایەکی باش بۆ ماسولکەی دیافراگم فەراهەم دەکات تا بە باشی هەناسەدان ئەنجام بدرێت.

✋ بە تەواوی ئەو دۆخە ڕەد دەکاتەوە کە دەستەکان دەبرێن بۆ سەرەوە، چونکە:

✔ بەهۆی دروستکردنی کێشە بۆ کاری ماسولکەی دیافراگم ( بەرپرسی سەرەکی لە هەناسە دان)، وا دەکات کە ماسولکەکانی دەوری شانیش هاوکاری دیافراگم بکەن لە کرداری هەناسەدان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی ئەو بۆریە خوێنانەی دڵ کە لە ئاستی شان دان.

✔ لە لایەکی تر کاتێ دەستەکان دەبەینە سەرەوە، قەفەسەی سنگ دەکشێت بەرەو سەرەوە و ماسولکەکانی پشت گرژ دەبن ، بەمەش بەشی پشتەوەی قەفەسەی سنگ کە قەبارەیەکی زۆر لە سیکڵدانۆچکەکان لەخۆ دەگرێت دەکەوێتە ژێر فشارەوە، بەم شێوەیەش مەودای هەناسەدان لە سیکڵدانۆچکەکانەوە کەم دەبنەوە.

michaelson et.all 2019

سەیوان سیروان
خوێندکاری ماستەر لە فیسیولوژی وەرزش

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close