بارینى به‌رگریكارى كورد بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا كرایه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
بارین ئۆسۆ-ى كچه یاریزانى كورد بۆ جارى دووه‌م بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى سوریا-ى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ كرایه‌وه.
یه‌كێتى تۆپى پێى سوریا لیستى ناوى ئه‌و كچه یاریزانانه‌ى ئاشكرا كرد كه لهكهمپێكى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆییدا له‌شارى دیمه‌شق به‌شدارده‌بن و له‌نێویاندا بارین ئۆسۆ-ى كچه یاریزانى هێڵى به‌رگری یانه‌ى عاموودێ-ى پاڵه‌وانى خولى تۆپى پێى كچانى یانه‌كانى سوریاى وه‌رزى 2019-2020 ناوى هاتووه.
بارین پاش ئه‌وه‌ى ساڵى 2019ى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه كرا و به‌شدارى له‌پاڵه‌وانێتى جامى وڵاتانى خۆرئاواى ئاسیا بۆ تازه‌پێگه‌یشتووانى كچان كرد، بۆ جارى دووه‌مه متمانه‌ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێته‌وه.
كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌كه له‌ڕۆژانى 12 تا 22-10-2020 له‌شارى دیمه‌شق به‌به‌شدارى 31 كچه یاریزانى یانه‌كانى (عاموودێ و خاپوور و فه‌یرۆزه و حه‌مس و دیمه‌شق و حه‌مات و جه‌رمانا و عه‌ره‌بى و عومال سووه‌یدا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا یاریزانه‌كان بۆ به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه ئاماده ده‌كرێن.
شایه‌نى باسه جگه له (بارین ئۆسۆ)ى كچه به‌رگریكارى یانه‌ى عاموودێ كه ته‌مه‌نى 15 ساڵه، له‌تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-یش هه‌ریه‌كه له (گوڵستان نه‌زیر عومه‌ر، لاڤه عوسمان، ئایه محه‌مه‌د، ئاهین محه‌مه‌د، عه‌مشه محه‌مه‌د) داوه‌تى ئه‌و كه‌مپه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سوریا كراون.

*بیۆگرافیا:
-ناو: بارین محه‌مه‌د به‌شیر ئۆسۆ.
-به (بارین ئۆسۆ) ناسراوه.
-ساڵى له‌دایكبوون: 1995.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى عاموودێ/ عامودا-ى رۆژئاواى كوردستان.
-باڵا: 160 سانتیمه‌تر.
-یانه: عاموودێ.
-هێڵى یاریكردن: چه‌ق/ دڵى به‌رگرى.
-ژماره‌ى درێس: 11.
-هه‌ڵبژارده: تازه‌پێگه‌یشتووانى سوریاى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ.
-ژماره‌ى درێس: 12.