كۆنه‌ر مهگریگۆر ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ یاری كردن

بریار وایه بۆ جاری دووهه‌م كۆنه‌ر مهگریگۆر به‌رامبه‌ر ده‌ستن پۆریهر رووبه‌روی یه‌ك ببنه‌وه.
كۆنه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕای گه‌یاند كه ده‌یه‌وێت له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا یاری بكات كه دوا یاری له به‌رواری ١٨/١/٢٠٢٠ بوو به‌رامبه‌ر دۆناڵد كاوبۆی و به شێوازێكی سه‌رنج راكێش سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كاوبۆی دا له‌ماوه‌ی خوله‌كێك كۆتایی پێ هێنا.
به هۆی هاتنی ڤایرۆسی كرۆناوه به درێژایی ئه‌مساڵ یاریه‌كانی یوئێف سی به‌بێ هانده‌ر به‌رێوه چوو , به‌ڵام له مانگی رابردوو دا داوه‌ری ویلایه‌تی ته‌كساس بریاریدا به دوباره گه‌رانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ یاریگاكان و ئاسایی بونه‌وه‌ی رێوشوێنی به‌رێوه‌چوونی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان.

دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كۆنه‌ر بریاری یاریكردنی به ته‌واوی یه‌كلایی كرده‌وه و ده‌ستن پۆریهری به ئامانجی داهاتووی ده‌ست نیشان كرد كه له ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری یه‌كه‌م رووبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه‌و كۆنه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنه‌ر هانده‌رێكی زۆری هه‌یه‌وه ده‌توانێت له‌یه‌كه‌م ئیڤێنتی گه‌رانه‌وه‌ی ی‌و ئێف سی یاریگاكه پرهاندهر بكات ی‌و ئێف سی به‌رواری ٢٣/١/٢٠٢١ دیاری كرد بۆ به‌رێوه چوونی ئه‌م ئیڤێنته گه‌وره‌یه و ده‌ستن و كۆنه‌ر هه‌ردووكیان رازین بهیاریهكهو ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمیی ماوه له‌لایه‌ن ی‌و ئێف سی.
