هەواڵ

غازی باکور بۆ خولی عێراق پشت بەراهێنەری هەلبژاردەی عێراق دەبەستێت


سەرلەئێوارەی پێنج شەممە لەشاری کەرکوک یانەی غازی باکور گرێبەستی لەگەڵ مەزن محەمەد راهێنەری ناسراوی کوردستان و عێراق ئیمزاکرد، ئەمەش بەمەبەستی دروست کردنی پێکهاتەیەکی بەهێزی فوتساڵی کچان بۆ بەشداربون لەخولی داهاتوی فوتساڵی عێراقدا کەتائێستا کاتی دەست پێکردنی ڕوون نییە.
مەزن محەمەد کەلەخولی کوردستان سەرپەرشتی مەشقەکانی کچانی یانەی چۆمانی خاوەن پلەی دوەمی وەرزی ڕابردوو دەکات تایبەت بەکوردسپۆرت وتی: ئەو کچە یاریزانانەی کەمەشقیان پێدەکەم لەگەڵ چەند یاریزانێکی ئافرۆدێت پەیوەندی بەپێکهاتەکەی غازی باکورەوە دەکەن و لەداهاتوشدا یاریزانی باشی دیکە دەهێنینە ڕیزەکانەوە.
راهێنەرەکەی غازی باکور تەئکید لەوە دەکاتەوە کەسەرجەم ئەو یاریزانەی گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە ئیمزا کردوە، لەئێستاوە مانگانە موچەی دیاریکراوی خۆیان پێدەدرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close