كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى سانتا كلارا ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكى تر ئوسامه ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ئه‌زموونى كورد بۆ یارییه ئاماده‌كارییه‌كان و یارییه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2020ى قه‌ته‌ر و جامى ئاسیاى 2023ى چین، بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بكرێته‌وه.
به‌شێك له‌سه‌رچاوه وه‌رزشییه‌كانى عێراق به‌پشت به‌ستن بهزانیارییهكانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئوسامه ره‌شید-ى كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى له‌شوێنى سه‌فا هادى یاریزانى پێكراوى هه‌ڵبژارده‌كه، بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق ده‌كرێته‌وه.

پاش ئه‌وه‌ى سه‌فا هادى ناوه‌ڕاستكارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى كریلیا سۆڤیهتۆڤ سامارا به‌هۆى پێكانه‌وه له‌قاچى راستى دوو تا سێ هه‌فته له‌یاریگاكان داده‌بڕێت و به‌مهۆیه‌وه‌ش داواى لێبوردنى كردووه له‌وه‌ى كه ناتوانێت په‌یوه‌ندى بهههڵبژاردهكهوه بكات، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئوسامه ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى له‌شوێنى ئه‌ودا بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكهشدا رۆژى 9-11-2020 رووبكاته ئیمارات بۆ ئه‌نجامدانى دوو یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى ئوردن و ئۆزبه‌كستان له‌ڕۆژانى 13 و 17-11-2020دا.

شایه‌نى باسه ئوسامه جه‌بار شه‌فیق ره‌شید كه له‌شارى كه‌ركوك له‌دایكبووه و ته‌مه‌نى 28 ساڵه و له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال بۆ یانه‌ى سانتا كلارا یارى ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق 22 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه