هەواڵ

مێسی گرێبەستێکی گەورەی ریاڵ مەدریدی رەتکردۆتەوە

پێگەی مارکای ئیسپانی لەزار و قەڵەمی جیانلوکا دی مارزیۆ نووسەری کتێبی (گراند هۆتێل کالچیۆمێرکاتۆ) وە ئاشکرایدەکات لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لەڕابردوودا گرێبەسێکی گەورەی ریاڵ مەدریدی رەتکردۆتەوە.

لیۆنێل مێسی کەلەدوای رۆشتنی رۆناڵدینیۆ وەک هێما و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا دەرکەوت هەمیشە هەوڵیداوە تا ئەوپەڕی توانای خۆی بەرگری لەمانەوەی خۆی لەیانەی بارسێلۆنا بکات و مل بۆ هیچ بڕە پارە و بۆندێک نەدات، ئەوەش تاکە هۆکاری مانەوەیەتی لەو یانەیە.

دی مارزیۆ دەڵێت: ساڵی ٢٠١٣ یانەی ریاڵ مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەو بڕە پارەیەی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دایان نابوو خستیانە بەردەم مێسی، بەڵام ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە رازی نەبووە بەیاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید.

لەبارەی بڕی گرێبەستەکەوە نووسەری کتێبەکە دەڵێت: گرێبەستە پێيشکەشکراوەکەی ریاڵ مەدرید بۆ مێسی بڕی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام ئەو یاریزانە بێ دوو دڵی وتوویەتی من نامەوێت بچمە ریاڵ مەدرید و کاتی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close