چواره‌م وێستگه‌ى یاریكردنى به‌رگریكاره كورده‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى لیگ ئازادگان ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌یه‌كى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان-Azadegan League) وێستگه‌ى داهاتووى یاریكردنى شاهین عه‌باسیان-ى به‌رگریكارى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى ئێران ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16-10-2020 یانه‌ى رایكا بابل كه له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان) ركابه‌رى ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوى كرده‌وه كه بۆ وه‌رزى 2020-2021 شاهین عه‌باسیان-ى به‌رگریكارى لاوی كورد و پێشووترى یانه‌ى پێرسپۆلیس-یان گواستوه‌ته‌وه ریزه‌كانیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16-10-2020 شاهین عه‌باسیان-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ لهبارهگاى یانه‌كه ئاماده‌بوو، پاشان بۆنده‌كه‌ى به‌فه‌رمى بۆ ماوه‌ى 1 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا واژووكرد و پاش واژووكردنى بۆندكهشى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى ئه‌نجامدا.
شایه‌نى باسه یانه‌ى رایكا بابل چواره‌م وێستگه‌ى یاریكردنى ئه‌م به‌رگریكاره لاوه‌ى كورد و باڵى راست ده‌بێت و ساڵانى 2011 تا 2020 بۆ تیپى یانه‌كانى (فولاد خوزستان ئه‌هواز و پێرسپۆلیس تاران و گۆڵ گه‌وهه‌ر سیرجان) یارى كردووه.

*بیۆگرافیا
-ناو: شاهین عه‌باسیان.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 16-6-1997.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارۆچكه‌ى سه‌رپێڵ زه‌هاو/ شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
-ره‌گه‌زنامه‌ى ئێرانى هه‌یه.
-باڵا: 176 سم.
-كێش: 72 كگم.
-هێڵى یاریكردن: به‌رگرى.
-لهیاڵى راست یارى ده‌كات.
-یانه: رایكا بابل/ ئێران.
-ماوه‌ى بۆند: 1 وه‌رز (2020-2021).
-خول: پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان).
-ئه‌و یانه‌ى له‌پێشوودا یارى تێدا كردووه: فولاد خوزستان ئه‌هواز، پێرسپۆلیس، گۆڵ گه‌وهه‌ر سیرجان.
-بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ یارى كردووه.
-بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ یارى كردووه.
-بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ یارى كردووه.