دووه‌م بردنه‌وه‌ى یه‌ك له‌سه‌ریه‌كى دالكورد لهسوپێرتانى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردانى سوید له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) بردنه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید له‌یانه‌ى یۆنگشیله برده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-10-2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 23ى قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه‌دا یانه‌ى دالكورد له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا و له‌نێو یاریگاى (گامالا ئۆلیڤى) به‌ئه‌نجامى 2-1 له‌یانه‌ى ئۆرگرێته-ى خاوه‌ن یاریگا و جه‌ماوه‌رى برده‌وه و سێ خاڵى گرنگى تر‌ى خسته سه‌ر خاڵه كۆكراوهكانى، به‌ڵام هه‌ر له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه.

له‌تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌ئه‌نجامى 1-1 گۆڵ یه‌كسانبوون و ساموێل هۆڵم له‌خوله‌كى 45ى كۆتایی ئه‌م تایمه‌دا گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ یانه‌ى دالكورد كرده‌وه و یهكلاكرنهوهى ئه‌نجامى كۆتایی یارییه‌كه‌ش كه‌وته تایمى دووه‌م و یانه‌ى دالكورد-ى نوێنه‌رى كوردانى سوید توانى له‌خوله‌كى 85دا گۆڵێكى كوشنده له‌ڕێگه‌ى فیلیپ سوبێرگ تۆماربكات و تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوانیش پارێزگارى له‌و پێشكه‌وتنه بكات و پێنجه‌م بردنه‌وه و 3 خاڵى یارییه‌كه بۆخۆى مسۆگه‌ربكات.

به‌م بردنه‌وه به‌نرخه‌ش یانه‌ى دالكورد-ى سوید هه‌ر له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا مایه‌وه به 25 خاڵ له 23 یاری (5 بردنه‌وه، 10 یه‌كسانبوون، 8 دۆڕاندن) و (30-30 گۆڵ).