به‌ڤیدیۆ: گۆڵێكى زۆرجوان و جیهانیی ژیلوان له‌یانه‌ى دینامۆ زهگربى به‌ناوبانگ

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
گۆڵێكى زۆرجوان و جیهانیی ژیلوان حه‌مه‌د-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كورد له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا و له‌یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب-ى به‌ناوبانگ و پێشه‌نگ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-10-2020 لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (HNL-a)ى وه‌رزى 2020-2021دا یانه‌ى گۆریكا-ى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى له‌یاریگاى كاكسیمیر له‌شارى زه‌گرب بووه میوانى یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب-ى به‌ناوبانگ و پێشه‌نگى ریزبه‌ندى و سه‌ره‌نجامیش 2-3 دووچارى دووه‌م دۆڕاندنى خوله‌كه هات.

یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد یاریكرد و نیوه‌ى یه‌كه‌مى 0-2 دۆڕاند و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا هه‌ریه‌كه له مودرینسكى و ژیلوان له‌ماوه‌ى ته‌نها پێنج خولهك و به‌دیاری كراوى له‌خوله‌كه‌كانى 46 و 50دا ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى گۆریكا بۆ 2-2 یه‌كسان كرده‌وه، یارى به‌م ئه‌نجامه درێژه‌ى كێشا و له‌خوله‌كى 66دا یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب له‌ڕێگه‌ى ماریۆ گاڤرانۆڤیچ خاوه‌ن هه‌ردوو گۆڵى یه‌كه‌م و دووه‌م، گۆڵى سێیه‌میشى تۆماركرد و سه‌ره‌نجامیش توانى تا فیكه‌ى كۆتایی پارێزگارى له‌و ئه‌نجامه بكات و به 3 خاڵى یارییه‌كه بگات.
گۆڵه‌كه‌ى ژیلوان حه‌مه‌د-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵیش یه‌كێك له‌جوانترین گۆڵه‌كانى خولى ئه‌م وه‌رزه بوو، كه پاش وه‌رگرتنى تۆپێك له‌ناوچه‌ى سزادا به‌رگریكارێكى یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب ده‌دات به‌زه‌ویدا و زۆر به‌جوانى گۆڵێكى جیهانیی تۆمارده‌كات كه دووه‌م گۆڵى یانه‌كه‌ى و دووه‌م گۆڵى خۆشى بوو له‌خولى وه‌رزى 2020-2021ى یانه‌كانى كرواتیادا.

هه‌ر له‌یارییه‌كه‌دا ژیلوان-ى كوردستارى یانه‌ى گۆریكا تاخولهكى 80 یاریكرد و یانه‌كه‌شى له‌خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندیدا مایه‌وه به 16 خاڵ له 8 یارى (5 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و 19 گۆڵی هه‌یه و 13 گۆڵی لێكراوه.
شایه‌نى باسه ژیلوان محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئهڵڵاوێردى رانیه‌یی له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كرواتیا-ى وه‌رزى 2020-2021دا، به‌درێسى ژماره 7 له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى گۆریكا بووه خاوه‌نى 2 گۆڵ له 5 یارى و 268 خولهك یاریكردندا و له‌خولى جامى یانه‌كانى كرواتیاشدا خاوه‌نى 1 گۆڵى تره له 1 یاری.
*بۆ بینینى گۆڵه‌كه‌ى ژیلوان، كلیك لێره بكه: