ناوه‌ڕاستكاره ههڵهبجهییهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه خولى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش دوو ساڵ یارى كردن وه‌ك گرانترین یاریزانى نێو یاریزانانى یانه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا، دواجار ناوه‌ڕاستكاره ههڵهبجهییهكه بۆ یارى كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه خولى نایابى یانه‌كانى سوید.
بڕوا نورى یاریزانى پیشه‌گه‌ر و به‌ئه‌زموونى كورد كه هاوینى ساڵى 2018 یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیا-وه كرد، ئه‌گه‌رى زۆره به‌ر لهكۆتاییهاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى كه كۆتایی ئه‌مساڵ (2020)ه، دووباره روو له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) بكاته‌وه.

له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئیندۆنیسیا باسیان له‌وه كردووه و ده‌پرسن ئایا بڕوا نورى ته‌مه‌ن 33 ساڵ هه‌مان رێچكه‌ى پاولۆ سێرجیۆ-ى پیشه‌گه‌رى به‌رازیلى ده‌گرێته‌به‌ر و بڕیارى به‌جێهێشتنى یانه‌ى بالى یۆنایتد بدات؟
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى كه خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا یارییه‌كانى وه‌ستێنراوه و هێشتا بڕیار لهدهستپێكردنهوهى نه‌دراوه و گرێبه‌ستى بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كوردى دانیشتووى سویدیش رۆژى 31-12-2020 كۆتایی پێدێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش به‌پشت به‌ستن بهزانیارییهكانیان باسیان له‌وه كردووه كه بڕوا حیكمه‌ت نورى یاریزانى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقى بۆ یارى كردن دووباره روو له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) ده‌كاته‌وه، به‌دیارى كراویش له‌ڕێگه‌ى یانه‌ى ئۆسترسوند كه ساڵانى 2014 تا 2018 یارى تێدا كردووه.

شایه‌نى باسه بڕوا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید-ه و ساڵى 1987 له‌شارى ورمێ-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى روویانكردۆته وڵاتى سوید و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه، له‌م وڵاته‌دا بۆیانهكانى (ڤاسالۆند، ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم، ئهتڤیدابێرگز، ڤاسبى یۆنایتد، گرۆندالس، دالكورد، ئۆسترسوند)دا یارى كردووه و له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى ده‌ره‌كیشدا یارى بۆ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى دوورگه‌ى بالى ئیندۆنیسیایی كردووه.
