یه‌كه‌م یارى و بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى كوردان له‌خولى فوتساڵى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌سوید كاروانى یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كان كه‌وته‌ڕێ و یانه‌كه‌ى كوردانى شارى كالمار-یش یه‌كه‌م یارى خۆى له‌شارى ستۆكهۆڵم به‌پێنج گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
یانه‌ى فوتساڵى كالمار (FC Kalmar) كهیانهیهكى كوردانه و ساڵى 2018 دامه‌زراوه و زۆرینه‌ى یاریزانان و كاستى راهێنه‌رى له‌كوردانى ئه‌لیاسى-ن و كه‌سوكارى یه‌كترن، له‌یارى ده‌ستپێكى گروپى (ئۆسترا گواتالاند)ى خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید-ى وه‌رزى 2020-2021دا له‌شارى ستۆكهۆڵم و له‌هۆڵى ناكا بووه میوانى یانه‌ى فوتساڵى سیكیلا و سه‌ره‌نجامیش بهبردنهوهیهكى به‌نرخ و به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه گه‌ڕایه‌وه شارى كالمار، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌ئه‌نجامى 5-0 براوه‌بوو.

هه‌ریه‌كه له كاروان دیلاشۆپ ئه‌لیاسى كاپتنى یانه‌كه/ 3 گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانى 2 و 25 و 30دا و زانا ئه‌لیاسى له‌خوله‌كى 32 و ئازاد ئه‌لیاسى له‌خوله‌كى 33دا پێنج گۆڵه‌كه‌یان بۆ یانه‌ى فوتساڵى كالمار تۆماركرد.

*پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یانه‌ى فوتساڵى كالمار: 1-دینیس ئێركسۆن، 3-دیاكۆ ئه‌لیاسى، 8-كاروان دیلاشۆپ ئه‌لیاسى/ كاپتن، 11-كامه‌ران دیلاشۆپ ئه‌لیاسى، 13-ئازاد ئه‌لیاسى.
*یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان: 10-زانا ئه‌لیاسى، 3-سه‌لام ئه‌لیاسى، 6-یونس قادرى، 7-شاهۆ عه‌بدوڵڵاییان، 14-فیلیپ كویست، 99-رزگار جه‌لال ئه‌لیاسى، 9-سه‌میر كه‌نعان.
به‌م بردنهیهوهش یانه‌ى فوتساڵى كالمار پاش ته‌واوبوونى یارییه‌كانى یه‌كه‌م جه‌وله‌ى گروپه‌كه‌ى، له‌خانه‌ى سێیه‌مى گروپى ناوچه‌ى (ئۆسترا گواتالاند)ى خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید دایه به 3 خاڵ له 1 یارى و 1 بردنه‌وه و 5 گۆڵى هه‌یه و هیچ گۆڵى لێنه‌كراوه.