راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق لاوه كورده‌كه‌ى یانه‌ى لازیۆى ئیتاڵى ده‌كاته ئامانج

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ لاوه كورده‌كه‌ى یانه‌ى لازیۆى ئیتاڵى كردووه‌ته ئامانج.
قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى تۆكمه‌كردن و دیاریكردنى پێكهاته‌یه‌كى نموونه‌یی بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه وابڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى 2021ى داهاتوو لهئۆزبهكستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئۆكتۆبه‌رى 2020 به‌فه‌رمی داواى له یاریزانى لاوى كورد (شوان محه‌مه‌د)ى هێرشبه‌رى تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى لازیۆى ئیتاڵى كرد كه په‌یوه‌ندى بهههڵبژاردهكهیهوه بكات.

هه‌روه‌ها داواى ئه‌وه‌شى لێكردووه كه پاش چاودێرى كردن و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌رى، پێویسته رێكاره كارگێڕى و یاساییه‌كان ته‌واوبكات تا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ئاماده‌بێت.
پێشووتریش راهێنه‌رى ناوبراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ردوو یاریزانى لاوانى كورد (كاردۆ سدیق)ى به‌رگریكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى و مه‌تین ساڵح-ى ناوه‌ڕاستكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق كردووه.

شایه‌نى باسه له كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵدا، هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له‌گروپى دووه‌م (گروپى ئاگرین) به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى لاوانى كۆریاى باشوور و ژاپۆن و به‌حرێن یارى ده‌كات.
*بیۆگرافیا:
-ناو: شوان سیروان محه‌مه‌د (شوان محه‌مه‌د).
-ساڵى له‌دایكبوون: 2003.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى رۆما/ ئیتاڵیا.
-باوكى خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره و دایكى ئیتاڵییه.
-ره‌گه‌زنامه‌ى ئیتاڵى هه‌یه.
-باڵا: 185 سم.
-هێڵى یارىكردن: هێرشبه‌ر.
-یانه: لازیۆ/ تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ.
-خول: پله یه‌كى یانه‌كانى ئیتاڵیا بۆ لاوان (پریمیڤێرا/1).
