ئالان و په‌یمان بوونه‌ته جێگه‌ى متمانه‌ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌مه‌به‌ستى پێكهێنان و ئاماده‌كردنیان، بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ناوچه‌یی و كیشوه‌رى و جیهانى، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید بانگهێشتى دوو یاریزانى كوردى سوید و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك باكوورى كوردستانى كرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى مانگى ئه‌یلولى رابردوو به‌مه‌به‌ستى تێست كردن 30 یاریزانى بانگهێشتى هه‌ردوو كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید لهشارهكانى ستۆكهۆڵم و ئۆدیڤاڵا كرد كرد، دواجار ماتیجا دولڤات-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه 19 یاریزانى بۆ قۆناغى كۆتایی تێست كردنه‌كه هێشته‌وه له‌نێوانیاندا هه‌ردوو یاریزانى كورد (ئالان ئه‌رسلان) لهتیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى و (په‌یمان ئالكۆیون) لهتیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا و هه‌ردوو یاریزانى كورد (حه‌یده‌ر بێجان)ى لهتیمى فوتساڵى یانه‌ى سكۆفتهبینس و (لوقمان موراد)ى لهتیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا دوورخسته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راهێنه‌رى ناوبراو داوا له 19 یاریزانه ده‌كات كه رۆژانى 2 تا 8-11-2020 ئاماده‌ى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌كه بن كه له یكسنیروم له‌ده‌ره‌وه‌ى ئهتڤیدابێرگ رێكده‌خرێت و بهتهواوبوونیشى پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كه بۆ ساڵانى 2020 و 2021 دیارى ده‌كرێت.

هه‌ریه‌كه له ئالان و په‌یمان كه خۆیان كوردى باكوورى كوردستانن و له‌وڵاتى سوید ده‌ژین، له‌یاریزانه باشه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید-ن و ئالان ئه‌رسلان-ى یاریزان و كاپتنى تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى، پێشووتر ساڵى 2019 بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه كراوه و 4 یارى نێوده‌وڵه‌تیشى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا له‌پاڵه‌وانێتى فوتساڵى وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافیا (نۆردیك كه‌پ) به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى (فینله‌ندا و دانیمارك و نه‌رویژ و گرین‌لاند) ئه‌نجامداوه، به‌ڵام په‌یمان ئالكۆیون-ى یاریزانى تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا بۆ یه‌كه‌مجاره داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێت.
*ناسنامه‌ى ته‌واوه‌تى یاریزانه كورده‌كان:
-ناو: ئالان ئه‌رسلان.
-ره‌چه‌ڵه‌ك: كوردى باكوور.
-ته‌مه‌ن: 26 ساڵ.
-باڵا: 183 سانتیمه‌تر.
-تیم: فوتساڵى یانه‌ى هاماربى.
-ژماره‌ى درێس: 13.
-وه‌رزى 2019-2020: 15 یارى له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه و 10 گۆڵیشى تۆماركردووه.
-وه‌رزى 2020-2021: 2 یارى له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید 4 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه.

-ناو: په‌یمان ئالكۆیون.
-ره‌چه‌ڵه‌ك: كوردى باكوور.
-ته‌مه‌ن: 24 ساڵ.
-باڵا: 183 سانتیمه‌تر.
-تیم: فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا.
-ژماره‌ى درێس: 99.
-وه‌رزى 2019-2020: 13 یارى له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه و 8 گۆڵیشى تۆماركردووه.
-له‌هه‌مان وه‌رزدا به‌ر له‌وه‌ى رووبكاته تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا، له‌گه‌ڵ تیمى فوتساڵى یانه‌ى سترینگنس 6 یارى تر‌ى له‌خوله‌كه‌دا كردووه و توانیویه‌تى 5 گۆڵیش تۆماربكات.
-وه‌رزى 2020-2021: 4 یارى له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه.
