زه‌كه‌ریا و فه‌ردین بۆ وه‌رزى نوێ شانبه‌شانى كاپتن وریا غه‌فورى یارى ده‌كه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
راهێنه‌رى یانه جه‌ماوه‌رى و شین پۆشه‌كه‌ى تاران، مانه‌وه‌ى هه‌ردوو یاریزانه لاو و بههرهمهندهكهى كورد و شاره‌كانى دیوانده‌ره و پیرانشار بۆ پێكهاته‌كه‌ى وه‌رزى نوێى (2020-2021)ى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران به‌پێویست ده‌زانێت.

پاش ئه‌وه‌ى وه‌رزى 2019-2020ى رابردوو فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران ده‌رفه‌تى یاریكردنى له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانى لاوى تیپى دووه‌مى یانه‌كه ره‌خساند تا شانبه‌شانى گه‌وره‌كان یارى بكه‌ن و سوود له‌ئه‌زموونیان وه‌ربگرن، به‌ڵام مه‌حمود فكرى راهێنه‌رى نوێى یانه‌ى ئیستقلال سیاسه‌تێكى تر و جیاوازى هه‌یه و رێگه‌ى به زۆرێك له‌و یاریزانه لاوانه‌دا كه بگه‌ڕێنه‌وه تیپى دووه‌م (لاوانى یانه‌كه) یانیش به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌كانى تر یارى بكه‌ن و ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه یانه‌كه سوود له‌تواناكانیان وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌نێو یاریزانه‌كاندا ته‌نها سێ یاریزانى لاوى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵى هێشتۆته‌وه كه هه‌ردوو یاریزانى لاوى كورد (زه‌كه‌ریا مورادى و فه‌ردین ره‌بت)ى له‌گه‌ڵدایه.
مه‌حمود فكرى راهێنه‌ر داواى لهكارگێڕیی یانه‌ى ئیستقلال كردووه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى هاتن و چوونى یاریزانان له‌نێوان یانه‌كاندا ئه‌و یاریزانانه‌ى پێویستى پێیان نییه، به‌شێوه‌ى خواستن رووبكه‌نه یانه‌كانى تر، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێویستى به (زه‌كه‌ریا مورادى و فه‌ردین ره‌بت و سینا خادمپوور) ده‌بێت.

به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له زه‌كه‌ریا و فه‌ردین له‌وه‌رزى 2020-2021ى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران شانبه‌شانى وریا غه‌فورى سنه‌یی كاپتنى یانه‌ى ئیستقلالى تاران یارى ده‌كه‌ن.

شایه‌نى باسه (فه‌ردین ره‌بت)ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى ته‌مه‌نى 19 ساڵه و له‌شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران-ه و وه‌رزى 2019-2020 بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال و (زه‌كه‌ریا مورادى) ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى دیوانده‌ره-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و له‌وه‌رزى 2018-2019ه‌وه بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال سه‌رخراوه.
