ژیلوان بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ئاسیا پالێوراوه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى گۆریكا-ی كرواتی له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌كانى تۆتنهام هۆتسبیر-ى ئینگلیزى و سامپه‌دۆریا-ى ئیتاڵى و ئه‌رمینیا بێلیفێڵد-ى ئه‌ڵمانى و ژماره‌یه‌ك یانه‌ى تر بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان پالێوراوه.
وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا وه‌ك نه‌ریتێك هه‌فتانه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان دیاری ده‌كات ئه‌وانه‌ى له‌ماوه‌ى هه‌فته‌كه‌دا ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باشترینیان وه‌ك ئه‌ستێره‌ى هه‌فته دیارى بكات، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه ناوى 10 یاریزانى خستووه‌ته نێو راپرسییه‌كه‌ى كه یه‌كێكیان ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تى كورده كه لهدوایارى یانه‌كه‌ی (گۆریكا) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیادا 82 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب به‌شدارى كرد و توانى گۆڵێك تۆماربكات و رێژه‌ى پاسه دروسته‌كانى بگه‌یه‌نێته 88%.
لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 8 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته ده‌كه‌ن كه رۆژانى 13 تا 20-10-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:

*عێراق: ژیلوان حه‌مه‌د-یانه‌ى گۆریكا/ كرواتیا، عه‌لى عه‌دنان-یانه‌ى ڤانكۆڤه‌ر/ ئه‌مریكا.
*ئێران: كه‌ریم ئه‌نسارى فه‌رد-یانه‌ى ئا‌یك ئه‌سنا/ یۆنان، سه‌عید عزهتوڵڵایی-یانه‌ى فیجلى/ دانیمارك.
*ژاپۆن: كیتۆ هاشیمۆتۆ-یانه‌ى رۆستۆڤ/ روسیا، مایا یۆشیدا-یانه‌ى سامبه‌دۆریا/ ئیتاڵیا، ریتسۆ دوان-یانه‌ى ئه‌رمینیا بێلیڤێڵد/ ئه‌ڵمانیا.
*كۆریاى باشوور: سون هیونگ مین-یانه‌ى تۆتنهام هۆتسبیر/ ئینگلته‌را.
*ئوسترالیا: كایتلین فۆرد-تیمى خانمانى یانه‌ى ئارسناڵ/ ئینگلته‌را، ئیمیلى ڤان ئیگمۆند-تیمى خانمانى یانه‌ى وێستهام/ ئینگلته‌را.
ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژى 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نرێت.

ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوڕاستكارى به‌تواناى كورد بده‌ن:
https://www.the-afc.com/news/afcsection/vote-for-your-afc-international-player-of-the-week-x6101