هونەرە بەرگریەكان

كورته‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌بیب و جه‌ستن

بریار وایه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٤/١٠/٢٠٢٠ پاڵه‌وانی رووسی حه‌بیب نورمه‌گه‌مێدۆڤ رووبه‌روی جه‌ستن گه‌یجی ببێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین یارییه‌كانی ساڵ بۆ هه‌وادارانی ئێم ئێم ئه‌ی, ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌ شاری ئه‌بوو زه‌بی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كۆنگرری ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ فه‌رمی روو به‌رووی یه‌كدی بوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كورتكراوه‌ی كۆنگره‌كه‌ بوو.

کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی حەبیب نورماگمێدۆڤ و جەستن گەیچی .

دەینا وایت (سەرۆکی UFC): حەبیب یەکێکە لە مەزنترین ئەستێرەکانی مێژووی UFC و ڤیدیۆکانی پڕ بینەرترینن لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانمان.

حەبیب: بێگومان یاریەکەی جیاواز دەبێت بەبێ ئامادەبوونی هاندەران، بەڵام بە پەرۆشم بۆ ئەنجامدانی ئەم یاریە لە ئەبو زەبی.

گەیچی: دەزانم خەبیب چ توانایەکی هەیە، ئەم ریکۆردەشی کە هەیەتی زیاتر و زیاتر من هاندەدات تاکو باشترینی خۆم پێشکەش بکەم.

دەینا وایت: ئەگەر خەبیب بتوانێت گەیچی ببەزێنێت، ئەوا گومانی تێدا نییە بەرەو دەستکەوتی مەزنتر دەچێت و نزیک دەبێتە لە ڕیکۆردێکی ناوازە.

گەیچی: سەیری سەرجەم یاریەکانی خەبیبم کردووە، ڕێگە نادەم بمخاتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ئەوکات کۆنترۆڵ لەدەست دەدەم، بەڵام دەزانم کە لێدان لە قاچەکانی ڕێگایەکی باش، بەمشێوەیەش یاری دەکەم.

حەبیب بۆ گەیچی: تۆ جیاوازی ڕاهێنانی ئەمەریکی و داگستانی نازانیت، دەزانم دەتوانی زۆرانبازی بکەیت، بەڵام هەوڵبدە بۆ ماوەی 25 خولەک بکەیت لەسەر شێوازی داگستان، ئەوکات دەزانیت کامەی ماندووترت دەکات.

حەبیب : گەیچی هاوشێوەی کۆنەر، لە گەڕی یەکەم زۆر مەترسیدارە، بەڵام کە یاریەکە دەگاتە گەڕی سێیەم و چوارەم، هاوشێوەی ئەو دەبێتەوە شەڕکەرێکی ئاسایی!

گەیچی: ئەوکاتەی چاوەکان لەسەرمن، باشترین ئاستی خۆم پێشکەش دەکەم. ئەم یاریە بۆ وڵاتەکەم، خێزانەکەم و خۆشم یەکجار گرینگە.

حەبیب : دەزانم گەیچی یاریزانێکە باشە، بەڵام تەنها ئەوکاتەی لەسەر قاچەکانیەتی و شەڕ دەکات، بەڵام کاتێک دەیگرم و دەیدەم بە ئەرزەکە، ئەوکات شتێکی ترە.

پەیامنێر: کاتێک واز لەم یاریە دێنیت، دەتەوێ خەڵکی چۆن یادت بکەنەوە؟

حەبیب: لە وەرزشدا، تەنها دەمەوێ بەبێ دۆڕان کۆتایی بە کاروانی یاریکردنم بێنم، لە دەرەوەی وەرزشیش کۆمەڵێک ئامانجی گەورەم هەیە.

گەیچی: نەک تەنها بۆ ڕووسیا، دەمەوێ باشترینەکانی ئێرلەندا و بەڕازیلیش بێنە بەردەمم، چونکە کاتێک کەسانێکی زۆر ڕکابەرەکەت هان دەدەن، ئەوکاتە تۆش باشترینی خۆت پێشکەش دەکەیت.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close