باوكێك سێ منداڵه‌كه‌ى ده‌كاته دووه‌مى تۆپى سه‌رمێزی عێراق

Kurd SPORT
باوكێك له‌یارى تۆپى سه‌رمێزدا سێ منداڵه‌كه‌ى ده‌كاته دووه‌مى پاڵه‌وانێتى شه‌هیدانی عێراق
به‌به‌شدارى تیپه‌كانى 10 شارى عێراق، رۆژانى 21 تا 23-10-2020 له‌شارى كه‌ربه‌لا پاڵه‌وانێتى شه‌هیدانى عێراق بۆ خونچه‌كان و دێرینه‌كان له‌یارى تێنسى سه‌رزه‌وى رێكخرا و له‌ئاستى خونچهكاندا یاریزانانى تیپى یانه‌ى برایه‌تى گه‌یشتنه یارى كۆتایی و لهدواڕۆژى یارییه‌كاندا 1-3 به‌یاریزانانى تیپىى یانه‌ى غازى جنوب-یان دۆڕاند و پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان پێ‌بڕا.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ى تایبه‌تمه‌ندى به‌هره‌مه‌ندانى وه‌رزشى بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ له‌شارى كه‌ربه‌لا به‌به‌شدارى تیپى شاره‌كانى برایه‌تى له‌هه‌ولێر و دیاله و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و به‌سڕه و به‌غدا و زیقار و موسه‌ننا و میسان و واست رێكخرا و تیایدا عه‌بدولحه‌ق عه‌بدولقه‌هار له‌تیپى یانه‌ی برایه‌تی به‌باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دیاریكرا وعهبدولمهلیك عه‌بدولقه‌هار-ى برا بچووكیشى بووه بچووكترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.

شایه‌نى باسه یاریزانانی تیپى خونچه‌كانى یانه‌ی برایه‌تی بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه یه‌كه‌مجاره به‌شدارى پێكهاتبوون له عه‌بدولحه‌ق عه‌بدولقه‌هار، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدولقه‌هار، عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدولقه‌هار و عه‌بدولقه‌هار جه‌بار-ى باوكیشیان وه‌ك راهێنه‌ر له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه ناسێنرا و دواجاریش خه‌ڵاتى تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرا.