هێرشبه‌ره كورده‌كه به‌گۆڵێك هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبهكستاندا، به‌تۆماركردنى گۆڵێك هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24-10-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 20ى قۆناغى دووه‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى ساڵى 2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى پاختاكور-ى پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خوله‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا بووه میوانى یانه‌ى سوروخۆن تێرمیز و سه‌ره‌نجامیش به‌نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ براوه‌ى یارییه‌كه بوو.
یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى یانه‌ى پاختاكۆر به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى (ئێرین دێردیوك) بوو، ئه‌میش توانى 45 خوله‌كى نیوه‌ى یه‌كه‌م به‌شدارى بكات و له‌خوله‌كى 41دا گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى و نۆیه‌مى خۆى تۆماركرد و بووه كلیلى سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان و نیوه‌ى یه‌كه‌میان 3-0 برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا 3 گۆله‌كه‌ى تریان كرد و 6-0 بروهبوون.
به‌م بردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ش یانه‌ى پاختاكور پێگه‌ى خۆى له‌پێشه‌نگى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان به 50 خاڵ له 19 یارى (16 بردنه‌وه و 2 یه‌كسان و 1 دۆڕاندن) و (59-10 گۆڵ) قایمتر كرد یارییه‌كى دواخراویشى ماوه ئه‌نجامبدات.

شایه‌نى باسه ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌ر به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و تائێستا به‌ژماره درێسى 77ى یانه‌ى پاختاكۆر له‌هه‌ر 18 یارى یانه‌كه‌ى له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان به‌شداربووه و له 900 خولهك یاریكردندا توانیویه‌تى 9 گۆڵ تۆمار و 1 گۆڵیش سازبكات.