داڵه‌هۆ بێده‌نگى شكاند و گۆڵێكى تۆمار و یه‌كێكى تر‌ى سازكرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، بێده‌نگى شكاند و توانى گۆڵێك بۆیانهكهى ساز و یه‌كێكى تریش تۆماربكات.
به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى لاوى كورد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 یانه‌ى بى كه‌ى هێكن له‌سه‌رى یاریگاى خۆی (براڤیدا ئه‌رینا)دا میوانداریی له‌یانه‌ى میالبى كرد و سهرهنجامش 2-2 كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى تایمى یه‌كه‌مى 0-2 دۆڕاند، پاش 9 یارى دابڕان لهگۆڵكردن، داڵه‌هۆ كه به (دالا) ناسراوه، له‌خوله‌كى 60ى نیوه‌ى دووه‌مدا گۆڵێكى تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى كرده 2-1 و له‌خوله‌كى 83دا گۆڵى دووه‌مى بۆ یانه‌كه‌ى سازكرد و گوستاف بێرگین گۆڵه‌كه‌ى پێ تۆماركرد، به‌مه‌ش پاش 9 هه‌فته دابڕان لهگۆڵكردن، توانى گۆڵێكى تر تۆمار و یه‌كێكیش سازبكات.

شایه‌نى باسه پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 24 ئالسڤێنسكان-ی یانه‌كانى سوید، یانه‌ى هێكن له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه دایه به 40 خاڵ له 24 یارى (10 بردنه‌وه و 10 یه‌كسانبوون) و 38 گۆڵى هه‌یه و 24 گۆڵیشى لێراوه. .