یانه‌كه‌ى فوتساڵى كوردانى سوید بهبردنهوهیهكى گه‌وره پێشه‌نگى وه‌رگرت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید-دا یانه‌كه‌ى فوتساڵى كوردانى سوید بهبردنهوهیهكى گه‌وره پێشه‌نگى گروپه‌كه‌ى وه‌رگرت.
رۆژى 24ى ئۆكتۆبه‌رى 2020 یانه‌ى فوتساڵى كالمار (FC Kalmar) كهیانهیهكى فوتساڵى كوردانى سوید-ه، له‌دووه‌م هه‌فته‌ى یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید له‌هۆڵى سه‌نته‌رى وه‌رزشى كالمار له‌شارى كالمار-ى سوید بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى دریبالا یۆنایتد ده‌سته‌به‌ركرد كاتێك به ئه‌نجامى 10-3 لێى برده‌وه و دووه‌م بردنه‌وه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كى له‌گروپى (ئۆسترا گواتالاند) بۆخۆى مسۆگه‌ر كرد و به‌مه‌ش به‌جیاوازى گۆڵ گه‌یشته پێشه‌نگى گروپه‌كه.
هه‌ریه‌كه له كاروان دیلاشۆپ ئه‌لیاسى كاپتنى یانه‌كه/ 5 گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانى (3 و 4 و 20 و 25 و 34) و دیاكۆ ئه‌لیاسى دوو گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانى (13 و 24) و ئه‌ندریاس لوندكاڤیست له‌خوله‌كى 11 و كامه‌ران دیلاشۆپ ئه‌لیاسى له‌خوله‌كى 37دا گۆڵه‌كانى یانه‌ى فوتساڵى كالمار-یان تۆماركرد.

*پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یانه‌ى فوتساڵى كالمار: 1-دینیس ئێركسۆن، 3-دیاكۆ ئه‌لیاسى، 8-كاروان دیلاشۆپ ئه‌لیاسى/ كاپتن، 11-كامه‌ران دیلاشۆپ ئه‌لیاسى، 13-ئازاد ئه‌لیاسى.
*یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان: 10-زانا ئه‌لیاسى، 5-سه‌لام ئه‌لیاسى، 6-یونس قادرى، 7-شاهۆ عه‌بدوڵڵاییان، 14-فیلیپ كویست، 99-رزگار جه‌لال ئه‌لیاسى، 9-سه‌میر كه‌نعان، 12-ئه‌ندریاس لوندكاڤیست، 4-جیمى نیلسۆن.
شایه‌نى باسه پاش ته‌واوبوونى یارییه‌كانى دووه‌م جه‌وله‌ى گروپى ناوچه‌ى (ئۆسترا گواتالاند)ى خولى پله یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى سوید، یانه‌ى فوتساڵى كالمار له‌خانه‌ى سێیه‌مى گروپه‌كه‌ى گه‌یشته خانه‌ى یه‌كه‌م به 6 خاڵ له 2 یارى و 2 بردنه‌وه و 15 گۆڵى هه‌یه و 3 گۆڵى لێكراوه و 12 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه.