حه‌بیب نورمهگهمێدۆڤ دوای یاریه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی هێنا

له دوای دابران بۆماوه‌ی ساڵێك حه‌بیب نورمهگهمێدۆڤ گه‌رایه‌وه یاری كردنی له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئیڤێنتهكانه ساڵ رووبه‌روی جه‌ستن گه‌یجی بۆوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به قورسترین یاری حه‌بیب مه‌زه‌نده‌یان ده‌كرد.

له ئیڤێنتی یوئێفسی٢٥٤ حه‌بیب رووبه‌روی جه‌ستن بۆوه‌و له یاریه‌كی چاوه‌روان نه‌كراودا كه حه‌بیب به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان له سه‌ره‌تای راوندی دووه‌م به شێوازی ترایئهنگڵ چۆك جه‌ستنی بێهۆش كرد.

له دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه حه‌بیب رایگه‌یاند كه له‌دوای مردنی باوكی بریاری وازهێنانی له یاری كردن دا به‌ڵام له كۆتایاریدا و دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه چه‌ند قورسه بێ باوكی یاری بكات و به‌ڵێنی به دایكی داوه كه ئه‌مه كۆتا یارییه‌تی و ناتوانێ به‌ڵێنه‌كه‌ی بشكێنێت حه‌بیب دوای بردنه‌وه‌ی ٢٩ یاری و بێ هیچ دۆرانێك وازی له یاریكردن هێنا كه ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه له مێژوودا دووباره ببێته‌وه.
