بۆچی کاتێک توندی ڕاهێنان بەرز دەبێتەوە سوتانی چەوری کەم دەبێتەوە و سوتانی کاربۆهیدرات زیاد دەکات؟

بۆچی کاتێک توندی ڕاهێنان بەرز دەبێتەوە سوتانی چەوری کەم دەبێتەوە و سوتانی کاربۆهیدرات زیاد دەکات؟
👈 کاتێک توندی چالاکی وەرزشی بەرز دەبێتەوە ڕیشاڵەکانی جۆری ۲ ( ڕیشاڵی خێرا) زیاتر بەشداری دەکەن، وە ئەم جۆرە ریشاڵە زیاتر تایبەتمەندی گلیکۆلیزی هەیە، مایتۆکۆندریای کەمتری هەیە بەڵام ئەنزیمە گلیکۆلیتیکیەکانی زۆرتر و بەهێزترە.
ئەم ڕیشاڵانە زیاتر تایبەتمەندن بە سیستەمی بێ ئۆکسجینی ، چەوری لێرەدا کەمتر دەسوتێ،
لەگەڵ ئەوەش دا کاتێ توندی چالاکی بەرز دەبێتەوە لاکتات یش بەرز دەبێتەوە ، کە ئەم لاکتاتە دیسان ڕێگرە لە شیتەڵبونی چەوریەکان.
👈 لە کاتی بەرز بونەوەی توندی ڕاهێنان کاتکۆلامین یش بەرز دەبێتەوە ،
کاتکۆلامینەکان کۆمەڵێک هۆڕمۆنە کە زیاتر کاریگەریان لەسەر گلیکۆلیز هەیە،
بۆیە کاتێک کاتکۆلامین زیاد دەکات زیاتر شێتەڵبونی گلایکۆجین دەوروژێنێت ، ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ کەمبونەوەی سوتانی چەوری.
——— ————– ———- ——– —
سەیوان سیروان
خ.ماستەر لە فیسیۆجی وەرزش
