هەواڵ

شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردان له‌سوپێرتانى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردانى سوید له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى كرده‌وه‌ و شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ى ده‌سته‌به‌رده‌كات.

پاش ئه‌وه‌ى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى رابردوو (هه‌قته‌ى 24)ى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید 1-3 به‌یانه‌ى سوندسڤاڵ دۆڕا، له‌هه‌فته‌ى 25دا یانه‌ى یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید توانى قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى پێشووترى بكاته‌وه‌ كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا به‌ئه‌نجامى 1-0 له‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا-ى خاوه‌ن یاریگاى برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-10-2020 له‌سه‌ر یاریگاى توناڤاڵن له‌شارى ئیسكلستونا ئه‌نجامدرا و تیادیدا یانه‌ى دالكورد توانى به‌گۆڵێكى بێبه‌رامبه‌ر كه‌ (ئاریان كاباشى) له‌خوله‌كى 70ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا تۆمارى كرد، شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ ده‌سته‌به‌ربكات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید هه‌ر له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا مایه‌وه‌ به‌ 28 خاڵ له‌ 25 یاری (6 بردنه‌وه‌، 10 یه‌كسانبوون، 9 دۆڕاندن) و (32-33 گۆڵ).

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close