هاتریكى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌خولى دانیماركى

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد سێ یارییه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌ى ناستڤید ده‌كات و له‌یارى ئه‌مڕۆدا توانى سێ گۆڵ/ هاتریك تۆماربكات و سه‌ركه‌وتنێكى تر بهیانهكهى ببه‌خشێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25-10-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى نۆیه‌مى له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك-ى وه‌رزى 2020-2021 بۆ تیپه‌كانى گروپى دووه‌م ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى ناستڤید به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌سه‌ر یاریگاى خۆیدا توانى لهمیواندارى كردنى یانه‌ى تارنبى سه‌ركه‌وتووبێت و به‌چوار گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر لێى بباته‌وه و سێ گۆڵى یارییه‌كه‌ش كه گۆڵه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م بوون به‌واژووى ئه‌حمه‌د-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌خوله‌كه‌كانى 5 بهپهناڵتى و 28 و 74دا تۆماركران.

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه درێسى ژماره 9ى یانه‌ى ناستڤید ده‌پۆشێت توانى بۆ سێیه‌م یارى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و لهههفتهكانى حه‌وته‌م و هه‌شته‌مدا توانیبووى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ئاڤارتا 2 گۆڵ و له‌گه‌ڵ یانه‌ى سكۆڤشۆڤید 2 گۆڵى تر و له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا 3 گۆڵ تۆماربكات و تائێستاش خاوه‌نى 8 گۆڵه له 9 یارى و 792 خولهك یارى كردن له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2020-2021دا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى كورد یانه‌كه‌ى له‌خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى گروپى دووه‌مى خولى پله دووى یانه‌كانى دانیمارك به 21 خاڵ له 9 یارى (6 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون) و (19-4 گۆڵ) جێگیر كرد.
شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره و ته‌مه‌نى 23 ساڵه و باڵاى 179 سانتیمه‌تره و بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناستڤید یارى ده‌كات.