ئهیازى ناوه‌ڕاستكارى كورد خاوه‌ن سێ یاری و سێ بردنه‌وه و دوو گۆڵه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا دووه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى توزلا سپۆر-ى توركى تۆماركرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى سێ گۆڵ و سێ خاڵیان له‌یه‌كێك لهڕكابهرهكانیان وه‌رگرت.
ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاو و پیشه‌گه‌رى كوردى ئه‌ڵمانیا سێیه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى توزلا سپۆر-ى میوانى نوێى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا ئه‌نجامدا و جگه له‌وه‌ى له‌هه‌ر سێ یارییه‌كه‌دا بردنه‌وه‌یان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشیوه، توانیویه‌تى دوو گۆڵیش تۆماربكات.

رۆژى 25-10-2020 یانه‌ى توزلا سپۆر له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خوله‌كه و له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیاندا به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌یانه‌ى ئه‌ده‌نه سپۆر-ى خاوه‌ن یاریگایان برده‌وه و گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى توزلا سپۆر ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكار له‌خوله‌كى 42ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تۆمارى كرد و پێگه‌ى یانه‌كه‌شیان له‌خانه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا باشتر كرد به 17 خاڵ له 7 یارى (5 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون) و 16 گۆڵى هه‌یه و 7 گۆڵى لێكراوه و 9 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه.

شایه‌نى باسه ئه‌یاز عوسمان ته‌مه‌نى 26 ساڵه و له‌شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌هه‌فته‌ى پێنجه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ستى به‌یارى كردووه و به‌ئه‌نجامى 1-0 له‌یانه‌ى بۆلو سپۆر-یان برده‌وه و خۆى گۆڵى بردنه‌وه‌ى كردووه و له‌هه‌فته‌ى شه‌شه‌م 2-0 له‌یانه‌ى ئه‌نكه‌ره سپۆر-یان برده‌وه و له‌هه‌فته‌ى حه‌وته‌میشدا 3-1 له‌یانه‌ى ئه‌ده‌نه سپۆر و گۆڵێكى تر‌ى بۆ یانه‌كه‌ى كرد، به‌مه‌ش بووه خاوه‌نى 2 گۆڵ له 3 یارى و 205 خولهك یارى كردن‌دا.
