هەواڵ

بەهۆی گۆڵێك لە دێربی رۆر هالاند بۆ ماوەی ساڵێك بێ بەرامبەر نان دەخوات


ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەهۆی تۆماركردنی گۆڵێك لە دێربی رۆر بەرامبەر بە شاڵكە لەلایەن یاریزانێكی پێشووی یانەكە ئۆفەرێكی پێشكەش دەكرێت، ئەویش نان خواردنە لە ریستۆرانتێكی شارەكە بۆ ماوەی ساڵێك بێ بەرامبەر.
دێربی رۆر بە یەكێك لە بەهێزترین دێربیەكان دادەنرێت لە ئەوروپا كە رق و قینەیەكی زۆر لەنێوان شاڵكەو دۆرتمۆند هەیە بۆیە بە دەگمەن یاریزان لە 2 یانەیەوە پەیوەندی بە یەكتریەوە دەكەن.
كیڤن گرۆسكرۆیتس كە چەند ساڵێك بۆ دۆرتمۆتد یاریكردوەو ئێستا لە تیپێكی پلە 3 یاری دەكات دوای ئەوەی هالاند سەركردایەتی سەركەوتنی دۆرتمۆندی كرد لە شاڵكە رایگەیاند هالاند بۆی هەیە بۆ ماوەی ساڵێك بێ بەرامبەر لە ریستۆرانتەكەی نان بخوات.
ئەو یاریزانە هەرچەندە لە 2014ەوە لە دۆرتمۆند رۆیشتوە بەڵام خۆشەویستی زۆری بۆ دۆرتمۆند ماوە بۆیە زۆر خۆشحاڵ بوو بە سەركەوتنی دۆرتمۆند بەرامبەر بە شاڵكە و بڕیاری دا پاداشتی ئەستێرەی یارییەكە بكات.
ئەو یاریزانە لە تویتەر نووسیویەتی: هالاند سەرنجڕاكێشە و بۆ ماوەی ساڵێك لە ریستۆرانتەكەم بەبێ بەرامبەر دەتوانێت نان بخوات

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close