به‌ڤیدیۆ: دووه‌م گۆڵى ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه له‌قه‌ته‌ر ستارلیگدا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى خریتیات دووه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى ئهستێركانى قه‌ته‌ر (قه‌ته‌ر ستار لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا تۆماركرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى سێ خاڵى تریان بۆ یانه‌كه‌یان كۆكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26-10-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى تۆپى پێى ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كانى قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى خریتیات به‌به‌شداری سه‌ره‌كى محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا توانى له‌یاریگاى ئه‌لخۆر به‌ئه‌نجامى 2-1 براوه‌بێت.

محه‌مه‌د عوسمان-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 10 لێهاتوویی خۆى سه‌لماند و توانى له‌خوله‌كى 45+1دا گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى خریتیات تۆماربكات و نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌م تاكه گۆڵه ببه‌نه‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا یانه‌ى خۆر توانى له‌خوله‌كى 55دا یه‌كسانى بۆ یارییه‌كه بگێڕێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه بۆ 1-1 یه‌كسان بكاته‌وه، به‌ڵام یانه‌ى خریتیات له‌خوله‌كى 85دا توانى گۆڵى دووه‌م و پێشكه‌وتن له‌ڕێگه‌ى ره‌شید تهبریكانین تۆماربكات و یانه‌كه‌شیان بكه‌نه خاوه‌نى سێ خاڵى یارییه‌كه.
پاش تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه‌ى یارى ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د عوسمان-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد له‌وه‌رزى 2020-2021دا بووه خاوه‌نى 2 گۆڵ له 5 یارى و 358 خولهك یارى كردن و جگه له‌مه‌ش له‌جامى ئۆریدۆ-ى قه‌ته‌ر 1 گۆڵى له 3 یارى ترا هه‌یه.
شایه‌نى باسه یانه‌ى خریتیات-ى قه‌ته‌رى به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى ئه‌مڕۆ له‌خولى ستاره‌كان به‌ده‌ستیهێنا، ، بووه خاوه‌نى 6 خاڵ له 5 یارى (2 بردنه‌وه، 3 دۆڕاندن) و 5 گۆڵى هه‌یه و 11 گۆڵى لێكراوه.
بۆ بینینى گۆڵه‌كه كلیكه له‌م لینكه بكه: