ئه‌و یاریزانه كورده‌ى بهكۆڵبهرى ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته گه‌وره‌ترین یانه‌ى وڵاته‌كه‌ى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌ردین ره‌بت-ى یاریزانى لاوى كوردى تیپى لاوانى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ گرێبه‌ستى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال واژووكرد.
پاش واژووكردنى بۆندهكهشى له‌گه‌ڵ یانه جه‌ماوه‌رى و شین پۆشه‌كه‌ى تاران، فه‌ردین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد و ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ئاشكراى كرد كه بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ون و ئامانجه‌كانى كه یارى كردن بوو لهیانهیهكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئیستقلال تاران، 22 شه‌و له‌ناو چادر لهپاركهكانى تارانى پایته‌خت خه‌وتووه.

ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كه له‌شارى (پیرانشار)ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، ده‌ستپێكى ژیانى بهكۆڵبهرى بووه و شانازی به‌كارى كۆڵبهرى ده‌كات كه له‌وێوه گه‌یشته یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك ئیستقلال، له‌مباره‌یه‌وه لهپۆستێكدا كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێت: كۆڵبهرى خاڵى ده‌ستپێكى كاركردنم بوو لهمهزرهكاندا، هه‌روه‌ها خه‌وتن بۆ چه‌ندین شه‌و لهپاركهكان بۆ گه‌یشتن به‌هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێران و پۆشینى درێسى یانه‌ى ئیستقلال و هه‌ڵبژاردنى له‌لایه‌ن ئه‌ندریا ستراماچۆنى راهێنه‌رى ئیتاڵى و پێشووى یانه‌ى ئیستقلال بۆ ریزى یانه‌كه و پێدانى متمانه.

فه‌ردین ده‌ڵێ: زۆر هه‌وڵمدا و كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ت له‌گه‌ڵ بێت هیچ شتێك نابێته كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌متدا، ئه‌وكاته‌ى واژووى گرێبه‌سته‌كه‌م كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك بیرم كرده‌وه و پێكه‌نیم و له‌دڵى خۆمه‌وه وتم كارێكى قورس و ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام ئێستا من یاریزانی یانه‌یه‌كم كه‌خاوه‌نى زۆرترین شانازییه له‌ئێران و ئاسیادا.

دواجاریش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسى كاپتن وریا غه‌فورى سنه‌یی و هاوزمانى كرد و وتى: شانازیی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه كورده و سوپاسى ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هاوكارى و پاڵپشتییه زۆرى كه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى یاریگادا لێمى كردووه و زۆریش سوودم له‌ئه‌زموونى یاریكردنى وه‌رگرتووه و ئه‌و وه‌ك برایه‌كى گه‌وره‌یه بۆمن و سوپاس جه‌ماوه‌ریش ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتى به‌رده‌وامیان.
